پێش ڕێككهوتنی ئهتۆمی ئێران پێشبینییهكان پێچهوانه بوون
K24- ههولێر
تا ئێستاش زۆرێك له ئۆپۆزسیۆن و دژبهرانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، نهیانتوانییهوه باوهڕ بهو ڕێككهوتنه بكهن و به چاوهڕوان نهكراو ههژماری دهكهن.
پێش رێكەوتنی ئەتۆمی و لەگەڵ چوونی دۆسێی ئەتۆمی ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان، بەشێك لەئۆپۆزسیۆنی ئێرانی پێیانوابوو، كە كۆتایی چیرۆكی ئەتۆمی ئێران وەكوو ھی رژێمی سەدام حوسەینی لێ دێت، بهڵام دوای 10 ساڵ بهردهوامیی گفتوگۆكان، لە ئەنجامدا چیرۆكەكە بە رێكەوتن كۆتایی پێھات و دەرگهی ئێرانیش بەرەو ڕووی وڵاتانی رۆژئاوا كرایەوە بهشێوهیهكی ڕێژهیی گۆرانێك روویدا كە زۆربەی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و لەسەروو ھەمووشیان دژبەرانی كوردی كۆماری ئیسلامیی ئێران، چاوەرێیان نەدەكرد.
ھەر لەگەڵ دەستپێكی گفتوگۆكانی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك رایەك لەناو ئۆپۆزسیۆنی كوردی ھەبوو، كە پێیوابوو كۆمەڵگای نێودەوڵەتی زۆر بە پرسی ئەتۆمی ئێرانەوە سەرقالە و واقیعەكانی ناوخۆی ئێرانیان لەبیركردووە، ھەربۆیەش چەندان جار داوایان لە 6 وڵاتی دانوسانكار لەگەڵ ئێران كرد، كە ھاوتەریبی دۆسییهی ئەتۆمی دۆسییهكانی دیكەش لەگەڵ ئێران باس بكەن.
ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا قسە لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەكەن، ھاوكات زیاتر لە 30 سالیشە ئۆپۆزسیۆنی كوردی لەتاراوگەدا دەژین، و بەكردەوە لەناوخۆی رۆژھەڵاتدا نەماون، ئەگەرچی ئێستا جموجۆلی چەكداری ئەو ھێزانە لەئێران دەبینرێت، بەڵام ھەر چاوەرێشن كە لەدوای رێكەوتنی ئەتۆمی كۆمەلگەی نێودەوڵەتی ئاورێك لەوانیش بداتەوە.