رێكخراوى چاودێرى مافه‌كانى مرۆڤ داوا له عێراق ده‌كات هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان رێكبخات
K24 – هه‌ولێر
رێكخراوى چاودێرى مافه‌كانى مرۆڤ "هيومان رايتس وۆچ"، داوا له عێراق ده‌كات، ئه‌و هێزه شه‌ڕكه‌رانه‌ى رێكبخات، كه له پاڵ سوپاى عێراق، له دژى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"، ده‌جه‌نگن.
له راپۆرتى رێكخراوى هيومان رايتس وۆچ، كه تايبه‌ته به چاودێريكردنى مافى مرۆڤ، هاتووه، پێويسته به شێوه‌يه‌كى دادوه‌رانه، له‌و هێزه چه‌كدارانه بكۆڵێته‌وه، كه له‌دژى داعش ده‌جه‌نگن و زۆرينه‌ى ئه‌ندامانييان، شيعه‌مه‌زهه‌بن.
ئه‌و رێكخراوه، كه نووسينگه‌ى سه‌ره‌كى له نيويۆركه، رايگه‌ياند، به‌شێك له‌و هێزانه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعشييان كردووه‌ته بيانوو، بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر خه‌ڵكى مه‌ده‌نى ئه‌و ناوچانه‌ى كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعشن و ئازادييان ده‌كه‌نه‌وه.
رێكخراوه‌كه ده‌شڵێت، به‌شێك له ئه‌ندامانى ئه‌و گروپه چه‌كدارييانه له لێپرسينه‌وه‌و سزادان ده‌رباز ده‌بن، ئه‌وه‌ش كاريگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش ده‌بێت، ره‌نگه له داهاتاتووشدا، مه‌ترسييه‌كى گه‌وره‌تر له‌سه‌ر هاووڵاتييانى سڤيل دروست بكات.
له راپۆرتى رێكخراوه‌كه‌دا، به وردى باس له وێرانكردنى خانووى خه‌ڵكى سڤيل و ده‌ستگيركردنييان ده‌كات، به‌تايبه‌تيش له شارى تكريت و ده‌وروبه‌رى كه ده‌كه‌وێته باكوورى به‌غدا، دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى عێراق له نيسانى 2015، ناوچه‌كه‌يان له‌ژێر ده‌ستى داعش ده‌رهێنا، كه له مانگى حوزه‌يرانى 2014دا، ئه‌و رێكخراوه داگيريكردبوو.