مه‌سروور بارزانی: عێراق فه‌شه‌لی هێناوه و ده‌بێ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه
K24- هه‌ولێر
ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه عێراق پڕۆژه‌یه‌كی عه‌مه‌لی و گونجاو نییه.
مه‌سروور بارزانی، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر به هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی تویتێكی داناوه و تێیدا نووسیویه‌تی: "پێموانییه عێراق پرۆژه‌یه‌كی عه‌مه‌لی و گونجاو بێت، كاتی ئه‌وه هاتووه جیهان له‌وه بگات كه سیستمی فاشیل پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه".
پێشتریش هه‌مان ئه‌و په‌یامه‌ی به درێژی له دیمانه‌یه‌كی "ئه‌لمۆنیته‌ر"ی فه‌ڕه‌نسی ڕایگه‌یاندبوو كه پێموانییه عێراق پرۆژه‌یه‌كی عه‌مه‌لی و گونجاو بێت، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه جیهان له‌وه بگات، كه سیستمی فاشیل پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه. دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ڵه و باوه‌ڕهێنان به‌وه‌ی ئه‌نجامی جیاوزت ده‌داتێ كارێكی دروست و عه‌قلانی نییه، ئه‌مه‌ش بۆ عێراق زۆر راسته. ئێمه چه‌ندینجار هه‌وڵماندا پشتیوانی له حكوومه‌تێكی ناوه‌ندی به‌هێز و یه‌كگرتوو له به‌غدا بكه‌ین؟ به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. كوردستان له‌لایه‌ن كورد كۆنترۆڵكراوه، ناوچه سوننه‌نشینه‌كان له‌لایه‌ن داعش كۆنترۆڵكراوه و ناوچه شیعه‌نشینه‌كانیش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی شیعه و حشدی شه‌عبییه‌وه كۆنترۆڵكراوه، سه‌رۆكوه‌زیران حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی هه‌وڵی گه‌وره‌ی دا شته‌كان جێگیر بكاته‌وه، بۆیه ده‌بێ حكوومه‌تی عێراق ئه‌م راستییه قبوڵ بكات و به‌دوای چاره‌سه‌ری دیكه‌دا بگه‌ڕێ. ئێمه باس له جیابوونه‌وه‌یه‌كی به‌زۆر ناكه‌ین، به‌لكو قسه له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌یه‌كی دۆستانه ده‌كه‌ین.
ڕاوێژكاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له تووتێكی ئینگلیزیشدا له لاپه‌ڕه‌كه‌ی، به ڕاشكاوانه ده‌ڵێ كه عێراق سێ پارچه‌یه، كورده‌كان كوردستانیان له‌ژێر ده‌سته، داعش ناوچه‌ی سوننه و شیعه‌ش ناوچه‌ی خۆی به‌ده‌سته.