روانگه‌ى سووريا: چه‌كدارانى ئۆپۆزيسيۆن هه‌ليكۆپته‌رێكى سه‌ربازييان خسته خواره‌وه
K24 - هه‌ولێر
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، چه‌كدارانى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا، له پارێزگاى حه‌ما هه‌ليكۆپته‌رێكى سه‌ربازى سووريايان خستووه‌ته خواره‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵى رۆيته‌رز بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (8.10.2015)، روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، له به‌ياننامه‌كيه‌دا رايگه‌ياند، چه‌كدارانى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا، له "كه‌تيبه‌ى فه‌تح"، فڕۆكه‌يه‌كى سه‌ربازى سووپاى سووريايان، له نزيك گوندى كفر نه‌بوده، له باكوورى پارێزگاى حه‌ما خستووه‌ته‌وه خواره‌وه.
به‌ڵام ئه‌و ده‌زگايه، هيچ ئامارێكى له‌باره‌ى ژماره‌ى كوژراو و بريندارانى خستنه خواره‌وه ئه‌و فڕۆكه‌يه‌ى رانه‌گه‌ياندووه.
سه‌ره‌ڕاى به‌رده‌وامى هاوكارييه سه‌ربازييه‌كانى رووسيا بۆ سووريا، به‌ڵام تا ئێستاش هه‌ندێك له گروپه چه‌كداره ئۆپۆزيسيۆنى سووريا، له دژى سوپاى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا ده‌جه‌نگن.