رووسيا: به‌ر له كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه پارچه پارچه بووه
K24- ژوورى هه‌واڵ
لێژنه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌ى فڕۆكه‌وانى رووسيا رايده‌گه‌يه‌نێ فڕۆكه نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كه‌ى رووسيا، به‌ر له كه‌وتنه خواره‌وه‌ى پارچه پارچه بووه.
دواى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كه‌ى رووسيا، لێژنه‌يه‌كى تايبه‌ت له شاره‌زايانى بوارى رووداوه‌كانى فڕۆكه‌وانى پێكهات، به‌رپرسى لێژنه‌كه‌ش رايده‌گه‌يه‌نێ كه فڕۆكه‌كه به‌ر له كه‌وتنه خواره‌وه‌ى له ئاسماندا پارچه پارچه بووه.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (1.11.2015) ئاژانسى هه‌واڵى "رۆيته‌رز" بڵاويكرده‌وه، فيكتۆر سوروشينكۆ، به‌رپرسى لێژنه‌ى فڕۆكه‌وانى رووسيا له ميسر، رايده‌گه‌يه‌نێ كه له دواى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كه‌ى رووسيا راسته‌وخۆ ده‌ستيانكردووه به لێكۆڵينه‌وه‌كردن سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه، له ئه‌نجامدا بۆيان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و فڕۆكه‌يه به‌ر له كه‌وتنه خواره‌وه‌ى، له ئاسماندا پارچه پارچه بووه به پانتايه‌كى فراواندا بڵاوبووه‌ته‌وه.
لێژنه‌كه پێكهاتووه له چه‌ندان كه‌سانێكى شاره‌زاى هه‌ر يه‌كه له وڵاتانى رووسيا، ميسر، فه‌ره‌نسا و ئيرله‌ندا.
لێژنه‌ى فرۆكه‌وانى رووسيا، باڵاترين ده‌زگايه له بوارى لێكۆڵينه‌وه‌كردن بۆ رووداوه‌كانى تايبه‌ت به فرۆكه‌وانى، دواى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه، سۆروشينكۆ به سه‌رۆكى لێژنه‌ى رووداوه‌كه‌ى ميسر راسپێردرا.
دوێنێ شه‌ممه فڕۆكه‌يه‌كى نه‌فه‌رهه‌ڵگرى رووسيايى جۆرى "ئيرباس 321" كه 217 گه‌شتيارى رووسيايى له‌گه‌ڵ 7 كه‌س له تاقمى فڕۆكه‌كه‌ى هه‌ڵگرتووه، له ساته‌وه‌ختى گه‌ڕانه‌وه‌ى له شارى شه‌رمه‌شێخ بۆ سانت پترسبۆرگ، له ئاسمانى نيمچه دوورگه‌ى سينا، له نزيك پارێزگاى عه‌ريش "320 كيلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكوورى رۆژهه‌ڵاتى قاهيره‌ى پايته‌خت"، كه‌وته خواره‌وه و سه‌رجه‌م گه‌شتياره‌كان گيانيان له ده‌ست دا.