ئيبۆلا كۆتايى هات
K24 - هه‌ولێر
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى رايگه‌ياند، نه‌خۆشى ئيبۆلا له سيراليۆن كۆتايى پێهاتووه.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشييه له سيراليۆن، به‌هۆيه‌وه هه‌زاران كه‌س گه‌يانييان له‌ده‌ستدا و ئابوورى وڵاته‌كه‌ش، رووى له داڕووخان كرد.
ئانده‌رز نۆردسترۆم، به‌رپرسى رێكخراوى له سيراليۆن گوتى: "ئه‌مڕۆ 7.11.2015 رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى له‌ناوبردنى نه‌خۆشى ئيبۆلا له سيراليۆن راده‌گه‌يه‌نێت و نه‌خۆشييه‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه".
نزيكه‌ى 28 هه‌زار كه‌س له وڵاتانى سيراليۆن، گينيا و ليبيريا دووچاره ئه‌و نه‌خۆشييه بوون و زياتر له 11 هه‌زار كه‌س گيانييان له‌ده‌ستدا
به بۆنه‌ى راگه‌ياندنى كۆتاييهاتن به‌و نه‌خۆشييه، ئاهه‌نگێكى جه‌ماوه‌رى له فريتاونى پايته‌ختى سيراليۆن سازكرابوو.
نيشانه‌كانى نه‌خۆشى ئيبۆلا، له ماوه‌ى دوو رۆژ تاكو 4 هه‌فته‌دا به‌ديار ده‌كه‌وێت و نيشانه‌كانيشى بريتين له سه‌رسووڕان، به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى له‌ش، سكچوون و رشانه‌وه.
ڤايرۆسه‌كه كاريگه‌رى له‌سه‌ر جگه‌ر و گورچيله‌كان ده‌كات و ده‌بێته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى شله‌ى له‌ش.
ئيبۆلا به نه‌خۆشييه‌كى كوشنده داده‌نرێت و 50%ى تووشبووانى گيان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.