هۆكاره‌كانى هه‌ستكردن به كه‌وتنه خواره‌وه له خه‌ودا
K24 - هه‌ولێر
زۆرجار كه‌سى خه‌وتوو، له سه‌ره‌تاى خه‌وه‌كه‌يدا، وا هه‌ست ده‌كات له شوێنێكى به‌رز به‌رده‌بێته‌وه و به‌هۆيه‌وه له‌خه‌وه‌كه‌ى به ئاگادێته‌وه، به زۆريش ئه‌و كه‌سانه دووچارى ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بن، كه كاتێكى دياريكراوييان نييه بۆ خه‌وتن.
مرۆڤ له‌كاتى خه‌وتن، حاڵه‌تێكى هاوشێوه‌ى ئيفليجبوونى به‌سه‌ردا دێت و ئاگادارى ده‌وروبه‌رى خۆى نابێت، به‌تايبه‌تيش له كاتى حاڵه‌تى دابڕان له ژينگه‌ى ده‌وروبه‌رى، به‌ڵام ماسوولكه‌كان به شێوه‌يه‌كى له‌ناكاو ناچنه هه‌مان حاڵه‌تى مێشكه‌وه‌و له ده‌وروبه‌ر دانابڕێن.
سيسته‌مى دابڕان مێشك له ده‌وروبه‌ر (The Reticular Activating Systme) به‌رپرسى له هه‌ڵبژاردنى ئه‌و شته‌ى كه مرۆڤ ده‌يه‌وێت گرنگى پێ بدات، بۆ نموونه كاتێك له شوێنێكداين ژاوه‌ژاوى زۆره و گوێ له گۆرانييه‌ك راده‌گرين، ئه‌و كاته ته‌نها هه‌ست به گۆرانييه‌كه ده‌كه‌ين نه‌ك ژاوه ژاوه زۆره‌كه.
ئه‌و سيسته‌مه ورده ورده له‌گه‌ڵ راوه‌ستانى چالاكييه‌كى جه‌سته‌ى مرۆڤ راده‌وه‌ستێت تاكو ده‌گاته ئاستى خه‌وتن، هه‌ندێكجار ئه‌و سيسته‌مه به‌ر له خه‌وتنى جه‌سته، له كار ده‌كه‌وێت و ده‌خه‌وێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى ئه‌و هه‌سته‌ى كه وا له خه‌وتوو بكات، له شوێنێكى به‌رز ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
له‌و كاته‌شدا، مێشكى به شێوه‌يه‌ك سه‌ربه‌خۆ و خۆويستانه، ئاماژه‌يه‌ك بۆ ماسوولكه‌كانى جه‌سته ده‌نێرێت، وه‌ك به‌شه‌كانى ده‌ست و قاچ، بۆ به ئاگاهاتنه‌وه و پاراستنى هاوسه‌نگى جه‌سته، هه‌رچه‌نده جه‌سته له كاتى خه‌وتن پێويستى به‌و هاوسه‌نگييه نييه‌و پاڵكه‌وتووه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى سيسته‌مى تۆڕى دابڕان له ده‌وروبه‌ر خه‌وتووه، بۆيه هه‌ست به‌و كه‌وتنه خواره‌وه‌يه ده‌كه‌ين.
به گوێره‌ى لێكۆڵينه‌وه‌كانى ئه‌كاديمياى ئه‌مه‌ريكا بۆ ته‌ندروستى خه‌وتن، كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن، كه ده‌بنه هۆى دروستبوونى ئه‌و جۆره هه‌سته، وه‌كو دڵه‌ڕاوكێ، خواردنه‌وه‌ى كافيين، ماندووبوونى زۆر له شه‌واندا.
ئه‌م هه‌سته له‌نێو مرۆڤه‌كان گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت و له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى ديكه جياوازه، هه‌ندێك كات وه‌ك نه‌خۆشييه‌كى جينيى و بۆ ماوه‌يى له دايك و باوكانه‌وه بۆ منداڵه‌كانى ده‌مێنێته‌وه.