سوپای ئه‌مه‌ریكا: سه‌ربڕه‌كه‌ی داعشمان كوشت
K24- ژووری هه‌واڵ
پرۆسه‌ی ئازادكردنی شنگال به سه‌رپه‌رشتی هێزی پێشمه‌رگه و هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ستراتیژیه‌تی باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ تێكشكاندنی گرووپه تونده‌ڕه‌وه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی به‌رپرسان و شرۆڤه‌كارانی ئه‌مه‌ریكی.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ده‌مێك بوو چاوهڕاندهكرا، و یه‌كێكه له ژماره‌یه‌ك ئاماژه. به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی ڕه‌خنه‌یان له ستراتیژیه‌تی ئۆباما گرتووه كه سه‌باره‌ت به‌و سیاسه‌ته‌ی له‌سه‌رخۆیه‌ی بۆ له‌ناوبردنی داعش له عێراق و سووریا، په‌یڕه‌وی كردووه، هاوكات ئه‌مه له كاتێكدایه كه واشنتۆن باسی له چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ قه‌یرانی سووریا كردووه و ئه‌مه‌شی به هه‌ڵسه‌نگاندنی لایه‌نه‌كان به‌ستووه‌ته‌وه.
شنگال قه‌زایه‌كه سه‌ر به پارێزگاى نه‌ینه‌وایه و ده‌كه‌وێته رۆژئاواى باشوورى كوردستان، زۆرینه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى كوردى ئێزدین، له 3ى ئابى 2014 له‌لایه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى (داعش) ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا، لەو ڕۆژە بەدواوە نزیکەی 5 هەزار هاووڵاتی سفیل کە زۆربەیان ژن ومنداڵ بوون لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە رفێنران و تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.
دوێنى ئۆپه‌راسیۆنى ئازادكردنى شه‌نگال به به‌شدار 7 هه‌زار 500 پێشمه‌رگه به پاڵپشتى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان كه له‌لایه‌ن مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا، ده‌ستى پێ كرد و ئه‌مڕۆ توانرا ته‌واوى ئه‌و قه‌زایه كۆنتڕۆڵ بكرێته‌وه‌و ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باڵاخانهى سایلۆى شنگال هه‌ڵبكرێ.