دوو كچی ئێزدی له‌ده‌ست داعش هه‌ڵاتن
K24- شنگال
دوو كچی كورد له‌ده‌ست داعش هه‌ڵدێن و خۆیان ڕاده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه.
په‌یامنێری K24 ڕایگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، دوو كچی ئێزدی له گوندێكی نزیك شنگال كه هیشتا له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) بووه، رایانكردووه و چوونه‌ته ناو قه‌زای شنگال و خۆیان ڕاده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (13.11.2015) پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، قه‌زای شنگالی به ته‌واوی له ده‌ستی داعش ده‌رهێنا و ئازادی كرد.
به‌پێی زانیاری په‌یامنێران، ئه‌و دوو كچه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه به‌په‌له ڕێوشوێنیان بۆ دانراوه تاوه‌كوو بگه‌نه‌وه نێو خانه‌واده‌كه‌یان.
شنگال قه‌زایه‌كه سه‌ر به پارێزگاى نه‌ینه‌وایه و ده‌كه‌وێته رۆژئاواى باشوورى كوردستان، زۆرینه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى كوردى ئێزدین، له 3ى ئابى 2014 له‌لایه‌ن چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى (داعش) ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا، لەو ڕۆژە بەدواوە نزیکەی 5 هەزار هاووڵاتی سفیل کە زۆربەیان ژن ومنداڵ بوون لەلایەن چەکدارەکانی داعشەوە رفێنران و تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.
دوێنى ئۆپه‌راسیۆنى ئازادكردنى شه‌نگال به به‌شدار 7 هه‌زار 500 پێشمه‌رگه به پاڵپشتى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان كه له‌لایه‌ن مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا، ده‌ستى پێ كرد و ئه‌مڕۆ توانرا ته‌واوى ئه‌و قه‌زایه كۆنتڕۆڵ بكرێته‌وه‌و ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر باڵاخانه‌ى سایلۆى شنگال هه‌ڵبكرێ.