پاریس.. لە حەوت ناوچەی جیاواز تەقینەوە و ھێرشی خۆكوژی رووی دا
K24- ژووری هه‌واڵ
لە پایتەختی فەڕەنسا، بەھۆی تەقینەوەی چەند ھێرشێكی چەكداری، نزیكی سەد كوژراو و ژمارەیەكی زۆریش برینداری لێ كه‌وته‌وه.
شه‌وی رابردوو لە پاریس، پایتەختی فەڕەنسا، لە چێشتخانەیەكی نزیك یاریگه‌ی فه‌ڕه‌نسای نێودەوڵەتی چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی ته‌قه‌كردن و تەقیینەوەیه‌كی بەھێز رووی دا، له ئاكامدا بووه هۆی كوشتنی 40 كه‌س و برینداربوونی ده‌یانی دیكه.
لە باكووری فەڕەنساش چەند چەكدارێك ھەڵیان كوتاوەتە سەر چەندان شوێنی جیا و چەكداران بەدروشمی "اللە اكبر" ھەڵایان كوتابووە سەر ھۆڵی شانۆی |باتكالاندا" و بە دەیان كەسیان بە بارمەتە گرتبوو.
فرانساوا ئۆلاند، سەرۆكی فەڕەنسا، دوابه‌دوای ئه‌و هێرشانه، باری نائاسیی له وڵاته‌كه‌یدا ڕاگەیاند و گوتی: "ھێرشەكان كردەوەی تیرۆرستی بوون".
تا ئێسته كۆی گشتیی كوژراوانی ئه‌و هێرشانه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئاماری سه‌ره‌تایی گه‌یشتووه‌ته سه‌روو 140 كه‌س.
لە دوای ئه‌و هێرشانه، باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمه‌ریكا، ڕاگەیاند كه ھێرشەكانی فەڕەنسا خەڵكانی بێتوانی كردووه‌تە ئامانج، گوتیشی: "ئەمه‌ریكا ئامادەیە ھاوكاری فەڕەنسا بكات بۆ ڕووبەرووبوونەوەی تیرۆر".
لای خۆشیه‌وه، بان كی مۆن، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بەتووندی ئیدانەی ھێرشەكانی سەر فەڕەنسای كرد، پرسەو سەرخۆشی خۆشی ڕاگەیاند بۆ فەڕەنسا.
ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) كردوەكانی پاریسی گرتە ئەستۆی خۆی، بەشێك لە میدیاكانی فەڕەنساش دەڵێن، ئەمە وەك تۆڵەكردنەوەیەكە لە بەرانبەر ئەوەی فەڕەنسا بەشدارە لە ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش كردووه.
لە سەرتای ئەمساڵەوە چەند چەكدارێك ھەڵیانكوتایە سەر باره‌گه‌ی "شارلی ئێبدۆ" لە پاریس 12 كەسیان لە ستافی ئەو گۆڤارە كوشت، دوای ئەم ڕووداوەش چەند كردەوه‌یەكی دیكه‌یان لە فەڕەنسا ئەنجام داوە. ئەمە دەبێتە چوارەم كرده‌وەی چەكدارای لە فەڕەناسا، میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ش بە خوێناوی‌ترین كردەوەی چەكدارییان ناو بردووە.