گڵۆپهكانی پاریس به كوژاوهیی مانهوه
K24- ژووری ههواڵ
شارەوانی پاریس وەك دەربرینی ناڕەزای بەرانبەر كردەوە چەكدارییەكەی پاریس گڵۆپەكانی بورجی ئیڤڵیان كوژاندەوە.
دووای تەقینەوەی ھێرشی چەكداری لە پاریس، پایتەختی فەڕەنسا كه له ئهنجامدا، بهپێی ئاماره سهرهتاییهكان، زیاتر لە 150 كەس كوژران، باری نا ئاسایی لە وڵات ڕاگەیندرا.
شهوی ڕابردوو (13.11.2015) لە فەڕەنسا، تەقینەوەیەك و چەند كردەوەیەكی چەكداری ڕووی دا، به دهیان كەس كوژران و ژمارەییەكی زۆری ھاووڵاتیش بریندار بوون. له ئهنجامدا فەرەنسوا ئۆلاند، سەرۆكی فەرەنسا باری نائاسیی ڕاگەیاند و فەرمانی بە بڵاوكردنەوەی ھێز كرد له سەرتاسەری فەڕەنسا و سەردانی خۆی بۆ وڵاتی توركیا بۆ بەشداری لە كۆبوونەوەی گرووپی ھەشت ھەڵوەشاندەوە.
بهپێی بڕیاری شارهواییهكانی ئهو وڵاته، قوتابخانەكان داخران و حیزبە سەرەكییەكانی ش ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنیان ڕاگرت.
نیكۆلا ساركۆزی، سەرۆكی پێشوی فەرەنسا، ڕایگەیاند كه تیرۆرستان جەنگیان دژی فەرەنسا ڕاگەیاند و دەبێ بە توندترین شێوە وەڵام بدرێنەوە.
ڕێكخراوی دوڵەتی ئیسلامی (داعش) كردەوەكانی پاریسی خستە ئەستۆی خۆی. ئهمهش به كاردانهوهیهك دێت لهدوای دروستكردنی ھاوپەیمانی دژ بە داعش بە سەرۆكاییەتی ئەمهریكا و تێیدا فەڕەنسا رۆڵێكی باڵای ھهیە لە ھێرشە ئاسمانییەكان دژ بهو ڕێكخراوه لە عێراق سووریا.
میدیاكانی فەرەنسا ئەم كردەوانەی وەك تۆڵەسەندنەوەیەك دەبینن لە بەرانبەر ئەو ھێرشانەی فەڕەنسا دەیكاتە سەر داعش.