ھێزێكی عێراقی بەرەو خورماتوو جوڵێندرا

Kurd24

K24- خورماتوو
ھێزێكی عێراقی، بەرەو خورماتوو جوڵێندرا و لە بازگەیەكی ھێزی پێشمەرگە رێگریان لێ دەكرێ.


پەیامنێری (K24) لە ناوچەی خورماتوو رایگەیاند كه‌ فرقەی 5ی سەر بە ھێزەكانی سوپای عێراق كە بە ھێزی دیجلە ناسراوە، بەرەو خورماتوو جوڵێندران و لە لایەن بازگەیەكی ھێزی پێشمەرگە رێگریان لێكرا و رێگەیان نەدان بڕۆنە خورماتوو، ئاماژەشی بۆ ئەوەكرد ئێسته‌ ھێزەكەی سوپای عێراق لە سلێمان بەگ وەستێنراوە.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە (14.11.2015) فیرقه‌یه‌كی سەر بە ھێزەكانی سوپای عێراق كە بە ھێزی "دیجلە" ناسراوە و لە 2 لیوا پێكھاتووە، بەرەو خورماتوو بەڕێكەوتوون، ئێستە یەكێك لە بازگەكان رێگریان لێ كراوە بە مەبەستی ئارامكردنەوەی دۆخەكە، لە شارۆچكەی سلێمان بەگ وەستێنراون.


دوای روودانی شەڕ لە نێوان ھێزەكانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە شارۆچكەی خورماتوو، سەركردایەتی كورد و نوێنەرانی لە بەغدا و ناوچە لە ھەوڵی ئەوەدان دۆخەكە ئارام بكەنەوە، بەڵام بە چوونی ئەو ھێزە بۆ ناوچەكە بارودۆخ خراپتر دەبێ.