بارزانی هاوخه‌میی كورد ئاڕاسته‌ی فه‌ڕه‌نسییه‌كان ده‌كا
K24- ژووری هه‌واڵ
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هاوخه‌میی گه‌لی كورد به‌رانبه‌ر رووداوه‌كه‌ی پاریس به سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ده‌گه‌یه‌نێ.
له به‌رانبه‌ر رووداوه‌كه‌ی پاریس، مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێك ئاراسته‌ی فڕانسوا هۆلاند، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه ئەو کردەوە تیرۆریستییانەی شەوی 13ـی11ـی 2015 لە پاریس ڕوویان دا و ژمارەیەکی زۆر قوربانیی لێ کەوتەوە لە ناخەوە ئازاری داین. ده‌شڵێ: "بەناوی خۆم و گەلی کوردستانەوە هاوخەمیی خۆمان بە بەڕێزتان و گەلی فەڕەنسا ڕادەگەیەنم".
شه‌وی رابردوو لە پاریس، پایتەختی فەڕەنسا، لە چێشتخانەیەكی نزیك یاریگه‌ی فه‌ڕه‌نسای نێودەوڵەتی چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی ته‌قه‌كردن و تەقیینەوەیه‌كی بەھێز رووی دا، له ئاكامدا له ئاكامدا زیاتر له 150 كه‌س بوونه قوربانی.
بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "تیرۆر دوژمنی هاوبەشی هەموومانە و تیرۆریستان دژی هەموو بەهایەکی مرۆڤایەتین و لە هەر شوێنێنێک ژیان و پێشکەوتن و ئارامی هەبێت تیرۆریستانی دڵڕەش پەلاماری دەدەن".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راشی ده‌گه‌یه‌نێ كه: "گەلی کوردستان کە ئێسته لە شەڕێکی سەختی دژی تیرۆردایە و قوربانیی دەستی تیرۆرە، لەم ڕۆژە ناخۆشەدا، لەگەڵتان هاوسۆزە و بەشداری خەمتان دەکات و پاڵپشتی گەل و حکومەتی فەڕەنسایە".