ئه‌نجێلا مێركل: پاريس شه‌وێكى پڕ ترس و كاره‌ساتى به‌ڕێكرد
K24- ژوورى هه‌واڵ
راوێژكارى ئه‌ڵمانيا رايده‌گه‌ينێ كه رووداوه‌كه‌ى پاريس هێشركردنه بۆ سه‌ر ئازادى.
دوێنى شه‌ممه (14.11.2015) ئه‌نجێلا مێركل، راوێژكارى ئه‌ڵمانيا له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند: "خەڵکی پاریس شەوێکی پڕ ترس و کارەستیان بەرێکرد، ئێمە ھاورێی نزیکتانین لەگەڵ ئێوە دەگرین، ئەم ھێرشە ته‌نيا بۆ سەر ئێوە نەبوو، بەڵکو ھێرشە بۆسەر ئازادی، دڵنیام کە ئازادی ئێمە زۆر بەھێزترە لە تیرۆر".
ھێرشەكانى شەوی هه‌ينى رابردووى پاریس کە لە شەش شوێنی جیای شارەکەدا روویاندا و بەھۆیەوە زیاتر لە ١٢٨ کەس گیانیان لە دەستدا و بە سەدان کەس بریندار بوون، دووەم ھێرشی خوێناوین کە لەمساڵدا لە پایتەختی فەرەنسا روودەدەن، دوای ھێرشەکانی ٧ ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ کە کرانە سەر گۆڤاری شارلی ھیبدۆ لە پاریس و بۆھۆیەوە ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا.