فەڕەنسا دەستیكرد بە لێسەندنەوەی رەگەزنامە

رەگەزنامەی لە 6 كەس وەرگرتەوە

K24- ژووری ھەواڵ

 حكوومەتی فەڕەنسا ھەڵمەتێكی دەست پێكرد، بۆ وەرگرتنەوەی رگەزنامە لەو كەسە توندڕەوانەی لە فەڕەنسا نیشتەجێن، لەو ھەڵمەتەدا رەگەزمانەی لە  6 كەس وەرگرتەوە.

 دوای كردەوە تیرۆرستیەكەی پاریس، حكوومەتی فەڕەنسا ھەڵەمەتێكی فراوانی بۆ دەستگیركردنی تووندڕەوان دەستپێكردووە، ژەمارەیەك گومانلێكراویشیان دەستگیركردووە و رەگەزنامەشی لە 6 كەس وەرگرتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاندووە كە لە چوارچێوەی ھەڵمەتی ھێزە ئەمنیەكاندا، لە ئیستەدا حكوومەتی فەڕەنسا لە ھەوڵی دەستگیركردنی كەسێكی توندڕەودایە بەناوی "ساڵح عەبدول سەلام" كە گومان لێكراوی سەرەكی ڕووداوەكانی شاری  پاریسە.

ھێزە ئەمنیەكانی فەڕەنسا لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، لە 19 ناوچەی جیاوازدا 186 باڵەخانەیان پشكنیوە و 24 گومان لێكرویان دەستگیر كردووە، لە نێویاندا حكوومەتی پاریس بڕیاری دەركردن و لێسەندنەوەی ڕەگەزنامەی فەڕەنسی بۆ 6 كەس دەكرد.

لە12.11.2015  لە ھێرشێكی چەكداری و دوو تەقینەوەی بەھێز لە پاریس، لە لایەن رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئەنجامدرا، كە بووە ھۆی كوژران و برینداربوونی دەیان كەس، دوای رووداوەكەش حكوومەتی فەڕەنسا باری نا ئاسای لە وڵاتەكە ڕاگەیاندوو، بڕیاریدا كە ھەوڵەكانی چڕتر بكاتەوە بۆ جەنگ دژ بە داعش و لە ناوبردنیان، دووپاتیشی كردەوە كە بەردەوام دەبن لە  بۆردوومان كردنی بنكە و بارەگاكانی داعش لە سوریا و عێراقدا، و درێژە بە ھاوكارییەكانیان دەدەن بۆ ھێزی پێشمەرگەی كوردستان.