نوێنه‌ران چاوه‌ڕێى حكومه‌تن بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى بودجه
K24 – به‌غدا:
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق, دانيشتنى تايبه‌ت به تاوتوێكردنى پڕۆژه ياساى بودجه‌ى 2016ى بۆ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو دواخست. بڕياريدا چاوه‌ڕوانى چه‌ند گۆڕانكارييه‌كى حكومه‌ت بكات, كه بڕياره له ناو پڕۆژه‌كه‌دا ئه‌نجامبدرێن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه, ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پڕۆژه ياساى بودجه‌ى ئيتيحادى 2016 كۆبووه‌وه.
له دانيشتنه‌كه‌دا, هه‌ريه‌ك له وه‌زيرانى نه‌وت و پلاندانان و دارايى ئاماده بوون.
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕى K24, ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هاوپه‌يمانێتى كوردستانيى، ئه‌شواق جاف، رايگه‌ياند، لايه‌نى حكومه‌ت پێيان باش بوو، چه‌ند خاڵێك له ناو پڕۆژه‌كه ده‌ستكارى بكه‌ن, وه‌ك ئه‌وه‌ى له لايه‌ن بانكى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه پێشنياز كراوه.
گوتيشى: "له‌سه‌ر ئه‌و داوايه بڕيار درا, تا دوو رۆژى ديكه گۆڕانكارييه‌كانى حكومه‌ت بگاته ئه‌نجوومه‌ن و به ته‌واوى ئه‌و پرسه يه‌كلا بكرێته‌وه".
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران, له دانيشتنى ئه‌مڕۆدا, ئه‌نجوومه‌ن داواى له ليژنه‌ى شه‌هيدان كردووه, پرۆژه ياساى ده‌زگاى شه‌هيدان له ماوه‌ى دوو رۆژى داهاتوودا ئاماده بكه‌ن, بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێبكرێت و ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.
به‌شێكى دانيشتنه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌ن له لايه‌ن هومام حه‌موودييه‌وه سه‌رۆكايه‌تى كرا, به هۆى چوونه ده‌ره‌وه‌ى سه‌ليم جبوورى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌ن.
بڕياره, دواى پێداچوونه‌وه‌ى له لايه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانه‌وه, له دوو رۆژى داهاتوودا پڕۆژه ياساى بودجه ره‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بكرێته‌وه بۆ ده‌نگ له‌سه‌ر دان و په‌سندكردنى.