ئه‌مريكا.. دواى سى ساڵ زيندانيكردن سيخوڕێكى ئيسرائيل ئازاد كرا
K24 – واشنتن:
دواى به‌سه‌ر بردنى 30 ساڵى ته‌مه‌نى له زينداندا، ئه‌مريكا سيخوڕێكى ئيسرائيلى له زيندان ئازاد كرد.
ئه‌و سيخوڕه جۆناسان بولارد بوو، ئه‌و به تۆمه‌تى سيخوڕيكردن بۆ ئيسرائيل له ئه‌مريكا سزا درابوو.
بولارد، وه‌ك شيكه‌ره‌وه‌ى زانيارى مه‌ده‌نى له هێزى ده‌ريايى ئه‌مريكا كاريكردبوو.
له 1987 به‌وه تۆمه‌تبار كرا، كه زانيارى هه‌واڵگرى بۆ ئيسرائيل گواستووه‌ته‌وه.
گوته‌بێژى نووسينگه‌ى ئيتيحادى بۆ زيندانه‌كان، رايگه‌ياند، بولارد له زيندانى ئيتيحادى ويلايه‌تى نۆرس كارولينا ئازاد كراوه و به خێرايى به‌ره‌و نيويۆرك رۆيشتووه و به گوێره‌ى رێككه‌وتنى تايبه‌ت به ئازادكردنى ناوبراو له ژێر چاودێرى ئه‌ليكترۆنيدا ده‌بێت.
بولارد ته‌مه‌نى 61 ساڵه و دواى ده‌رچوونى له هۆڵى دادگاى شارى مانهاتن، له به‌رده‌م رۆژنامه‌واناندا گوتى: "به‌داخه‌وه.. ئه‌مڕۆ ناتوانم قسه له باره‌ى هيچ شتێكه‌وه بكه‌م".
پارێزه‌ره‌كانى بولارد، له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان، داواى پێداچوونه‌وه‌ى دادگاييكردنه‌كه‌ى بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سكاڵايه‌ك پێشكه‌ش به دادگاى ئيتيحادى بكه‌ن و تێيدا داوا بكه‌ن، موه‌كيله‌كه‌يان له سزاى چاودێريكردنى ئه‌ليكترۆنى ببه‌خشرێت.
پارێزه‌رانى گوتيان: "بولارد، پابه‌ند ده‌كرێت به‌وه‌ى پشتێنێكى ئه‌ليكترۆنى ببه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو جووڵه‌يه‌كى له ژێر چاودێريدا بێت و هه‌روه‌ها ئامێره ئه‌ليكترۆنييه‌كان و كۆمپيوته‌رى به‌رده‌ستيشى له ژێر چاودێريدا ده‌بن".
به گوێره‌ى رێككه‌وتنى ئازادكردنى، پێويسته بۆلارد ماوه‌ى پێنج ساڵ له ئه‌مريكا بمێنێته‌وه و نه‌چێته ده‌ره‌وه.
پارێزه‌ره‌كانى داوايانكردووه، باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مريكا رێگه بدات، بولارد ده‌ستبه‌جێ بڕواته ئيسرائيل.
پارێزه‌ره‌كانى ئه‌وه‌شيان گوتووه: "بولارد پێشنيازى بۆ كراوه له كۆمپانيايه‌كى وه‌به‌رهێنان له نيويۆرك كار بكات".
ئه‌و كاته‌ى بۆلارد له زينداندا بوو، حكومه‌تى ئيسرائيل، ره‌گه‌زنامه‌ى ئيسرائيليى پێبه‌خشى و وه‌ك هاووڵاتييه‌كى ئيسرائيلى ئه‌وى ناساند.
بۆلارد، پێشتر رايگه‌ياندبوو، ئاره‌زووى ئه‌وه ده‌كات بڕواته ئيسرائيل و له‌و وڵاته ژيان به‌سه‌ر به‌رێت.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، بنيامين ناتانياهۆى سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، خۆشحاڵى ئيسرائيلييه‌كانى به ئازادبوونى ئه‌و سيخوڕه‌ى وڵاته‌كه‌ى ده‌ربڕى.
ناتانياهۆ، رێنمايشى ئاراسته‌ى به‌رپرسانى وڵاته‌كه‌ى كردووه، هێنده پرسى پێشوازيكردن و پيرۆزبايكردن له بۆلارد گه‌وره نه‌كه‌ن، كاريگه‌رى نه‌رێنى بكاته سه‌ر هه‌وڵى حكومه‌ته‌كه‌ى بۆ رازيكردنى ئه‌مريكا تاكو ناوبراو ئازاد بكه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.