ئۆكرانيا له باره‌ى چه‌ك فرۆشتن به داعش روونكردنه‌وه‌يه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – كييڤ:
حكومه‌تى ئۆكرانيا ره‌تيكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى فرۆشتبێته رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش".
ئه‌و روونكردنه‌وه‌يه‌ى كييڤ دواى ئه‌وه دێت، كه حكومه‌تى كوه‌يت شانه‌يه‌كى به تۆمه‌تى گواستنه‌وه‌ى چه‌ك له ئۆكرانيياوه بۆ داعش تۆمه‌تبار كرد.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئۆكرانيا، له راگه‌يه‌ندراوێكدا، وێراى ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و تۆمه‌تانه، رايگه‌ياند، "ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاراسته‌ى ئۆكرانيا ده‌كرێن سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ى چه‌ك بۆ رێكخراوى داعش هيچ بنه‌مايه‌كيان نييه و دوورن له راستييه‌وه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئۆكرانيا هيچ چه‌كێك و سيستمێكى به‌رگرى ئاسمانى له جۆرى ئێف ئێن 6ى چينيى درووست نه‌كردووه و هاورده‌شى نه‌كردووه و ئه‌و سيستمه نه ئێستا و نه له رابردوودا به‌شێك نه‌بووه له سيستمى به‌رگرى ئۆكرانيا".
رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، كوه‌يت رايگه‌ياند، شانه‌يه‌كى چه‌كدارى ده‌ستگيركردووه، كه چه‌كوچۆڵى سه‌ربازى و سيستمێكى به‌رگرى ئاسمانييان له ئۆكرانيياوه بۆ داعش گواستووه‌ته‌وه.