مامۆستا و قوتابيه‌كانيان راهێنان له‌سه‌ر چه‌ك ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر
له هه‌رێمێكى پاكستان‌دا، به‌ڕێوبه‌رايه‌تى قوتابخانه‌يه‌ك بڕياريدا، قوتابيان و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانى قوتابخانه‌كه ناچار بكات خۆيان فێرى به‌كارهێنانى چه‌ك بكه‌ن.
قوتابخانه‌كه له هه‌رێمى "خه‌يبه‌ر به‌ختون خوا"يه و به‌ڕێوبه‌رايه‌تى قوتابخانه‌كه له‌و بڕوايه‌دايه، بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له خۆيان بكه‌ن پێوسته شاره‌زاى به‌كارهێنانى چه‌ك بن.
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه، به‌رپرسانى ناوچه‌يى له هه‌رێمه‌كه رايانگه‌ياندووه، مامۆستايان و فه‌رمانبه‌ران بۆيان هه‌يه چه‌كى خۆيان بۆ به‌رگريكردن له هه‌ر ده‌ستدرێژييه‌ك بۆ سه‌ر قوتابخانه‌كان به‌كاربهێنن تا ئه‌و كاته‌ى پۆليس ده‌گاته شوێنى رووداوه‌كه.
له‌و هه‌رێمه‌ى پاكستان‌دا 35 هه‌زار ناوه‌ندى خوێندن هه‌ن، جگه له په‌يمانگه و زانكۆكان و بۆ ده‌سته‌به‌رى ئاسايشى هه‌رێمه‌كه‌ش ته‌نيا 65 هه‌زار پۆليس له راژه‌دان.
له كۆتايى ساڵى رابردوودا، 100 قوتابى و مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر گيانيان له‌ده‌ستدا و 126 كه‌سى ديكه بريندار بوون له ئاكامى په‌لامارێكى چه‌كدارانى تاڵيبان بۆ سه‌ر قوتابخانه‌يه‌ك.