به‌ڤيديۆ.. وه‌ك پاڵه‌وانى رزگاركردنى شنگال پێشوازى له بارزانى كرا

K24 – دهۆك:
دواى سه‌ركه‌وتنى ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى شنگال، مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، گه‌يشته شارى دهۆك و خه‌ڵكى شاره‌كه، بۆ پێشوازيكردنى رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان.
بارزانى له 12ى تشرينى دووه‌م/نۆڤه‌مبه‌رى 2015دا سه‌رپه‌رشتى ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى شارى شنگالى كرد و له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا هێزى پێشمه‌رگه توانى شاره‌كه رزگار بكات و ئاڵاى كوردستان له‌و شاره‌دا هه‌ڵبكات.
شنگال له 3ى ئاب/ئۆگستى 2014 له لايه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه داگيركرابوو.
به رزگاركردنى ئه‌و شاره، داعش گورزێكى سه‌ربازى به‌ركه‌وت و رێگه‌ى سه‌ره‌كى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ سووريا پچڕا.