کەرکووک.. 1680 خێوەتگەی نوێ بۆ ئاوارەکان دابینکران

توانای لەخۆگرتنی 8400 کەسیان هەیە

لە ناوچەی مزراوەی سەر بە شارەدێی لەیلان لە پارێزگای کەرکووک 1680 خێوەتگەی نوێ بۆ ئاوارە عەرەبەکانی نیشتەجێی کەرکووک دابینکران.

خێوەتگە نوێیەکان کە لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران (UNHCR) دابینکراون، بەهایان چوار ملیۆن دۆلارە و پێکەوە توانای لەخۆگرتنی 8400 کەسیان هەیە.

لە هەمانکاتدا لە نێو خێوەتگاکاندا بنکەی تەندروستیی و خوێندنگە و چەندین خزمەتگوزرایی دیکە دابینکراون. دابینکردنی ئەم خێوەتگانەش دووەم پرۆژەی هاوشێوەیە کە لە شارەدێی لەیلان جێبەجێ دەکرێت.

بڕیاریشە لە داهاتوودا قۆناغی سێیەمی دروستکردنی خێوەتگە بۆ ئاوارەکان لە لەیلان دەستپێبکات.