"ميدياى عه‌ره‌بى دژايه‌تى رزگاركردنى شنگالى ده‌كرد"

چاويان به‌ سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵنه‌ده‌هات و ته‌نيا ده‌يانويست له‌ گه‌وره‌يى سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ كه‌مبكه‌نه‌وه‌.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/d6951203-872a-4881-ae97-18b4b045269f/AzadKrdniShingal.ism/manifest

 K24 – هه‌ولێر:

زيره‌ك كه‌مال، نووسه‌ر و چاودێرى سياسى، له‌ ميانى به‌شداريكردنى له‌ گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر 07:00ى كه‌ناڵى كوردستان 24 رايگه‌ياند، رۆژى رزگاركردنى شنگال ميدياى عه‌ره‌بى هه‌ڵمه‌تێكى ميديايى چڕيان له‌ دژى سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه‌ له‌و شاره‌ ده‌ستپێكردبوو.

زيره‌ك كه‌مال، گوتيشى: "له‌ رۆژى رزگاركردنى شنگالدا هه‌ستم كرد، ته‌نياين، چونكه‌ له‌و رۆژه‌دا لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان و ناوه‌نده‌ فه‌رمييه‌كان فايلى هه‌ڵكردنى ئاڵاى عێراقيان هێنابووه‌ به‌رباس له‌ برى ئه‌وه‌ى ده‌ستخۆشى و پيرۆزباى له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و هێزى پێشمه‌رگه‌ بكه‌ن".

گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر 07:00ى كه‌ناڵى كوردستان 24 گه‌شتێكى تايبه‌تى هه‌واڵ و رووماڵكردنى پرسه‌ گرنگه‌كانى رۆژه‌ و هه‌موو رۆژێكى هه‌فته‌ جگه‌ له‌ رۆژانى هه‌ينى له‌ لايه‌ن بێژه‌رى ديارى كه‌ناڵى كوردستان 24ه‌وه‌ دلۆڤان عيماده‌دين پێشكه‌ش ده‌كرێت.