یوفا باشترین پێكهاته‌ی بڵاو كرده‌وه
K24- ژوورى هه‌واڵ
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی باشترین پێكهاته‌ی 10 ساڵی ڕابردوو بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 23 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا، به‌هێزترێن پێكهاته‌ی 10 ساڵی ڕابردووی دیاری كرد، له پێكهاته‌كه‌شدا 5 یاریزانی بارسێلۆنا و 3 یاریزانی ڕیال مه‌دریدی له‌خۆ گرتووه، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی بایرن میونشن، لیڤه‌رپوول و ئه‌ی سی میلان به ته‌نیا یاریزانێك له‌و پێكهاته‌دا ده‌بینرێن، له پێكهاته‌كه‌یشیدا هیچ یاریزانێكی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی تێدا نییه.
له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م یاریزانانه ده‌بینرێن:
گۆڵپارێز: ئیكه‌ر كاسیاس.
به‌رگری: ڕامۆس، نێستا، پیۆڵ و فلیپ لام
ناوه‌ند: جیرارد، خافی هێرناندێز و ئه‌ندرێس ئینیێستا
هێرشبه‌ر: كریستیانۆ، مێسی و تیری هێنری
یاریزانه یه‌ده‌گه‌كان
جیانلویجی بووفۆن، جۆن تێری، پاڤێل نیدڤید، ڕۆناڵدینهۆ، زینه‌دین زێدان، ڕیكاردۆ كاكا، زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ.