چه‌كدارانی سووریا هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی رووسیا ده‌پێكن
K24 - هه‌ولێر
چه‌كدارانی سوپای ئازادی سووریا، هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی رووسیایان پێكاوه و ناچارییان كردووه له شوێنێكی نزیك پارێزگای لازقیه بنیشێته‌وه.
رووانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی رووسیایان به مووشه‌كی (تاوی) ئه‌مه‌ریكایی پێكاوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به‌و هۆیه‌وه هه‌لیكۆپته‌ره‌كه له ناوچه‌یه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له پارێزگای لازقییه (نزیكه‌ی 340 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكووری دیمه‌شقی پایته‌خت) ناچار به نیشتنه‌وه كراوه.
مووشه‌كی تاوی ئه‌مه‌ریكایی، هه‌رچه‌نده مووشه‌كێكی دژه تانكه و زیاتر بۆ ئامانجه زه‌مینییه‌كان به‌كاردێت، به‌ڵام ده‌توانرێت ئاراسته‌ی فڕۆكه و هه‌لیكۆپته‌ریش بكرێت.
ئه‌مڕۆش فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسیا، له جۆری ئێس 24ی بۆردومانكه‌ر، له‌لایه‌ن چه‌كداره توركمانه‌كانه‌وه له ناوچه‌یه‌كی هاوسنووری نێوان توركیا و سووریا خراوه‌ته خواره‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی شوێنی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه به‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا سووڕاوه‌ته‌وه.