ڕاپۆرتێكی شیكاری له‌ باره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می چامپیۆنس لیگ

(ئاتلێتیكۆ مه‌درید ـ گه‌ڵاته‌سرای)، (ئاستانا ـ بێنفیكا)

K24 ـ هه‌ولێر

لە کۆمەلەی سێیەمدا یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی له‌ كات 10:45 خوله‌كی شه‌و میوانداریی گەلاتەسەرای تورکی دەکات و لە کەش و ھەوا ساردەکەی کازاخستانیش یانەی بێنفیکا له‌ كات 6:00ـی ئێواره‌ دەبێتە میوانی ئاستانا.

 

 

بێنفیکای پۆرتوگالی گەرچی لە خولی وڵاتەکەی ئاستێکی باش پێشکەش ناکات و ٨ خاڵ لە یانەی پێشەنگ دوورە، بەڵام لە چامپیۆنزلیگ قەرەبووی کردووەتەوە و پێشەنگی کۆمەڵەی سێەمی گرتووە، بە بردنەوەی لە یارییەکەی ئەمڕۆی راستەوخۆ سەردەکەوێت بۆ قۆناخی ١٦ـی پاڵەوانییەتییە گەوەرەکە.

ھەرچی یانەی ئەستانەشە تەنیا ٢ خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی چوارەم و کۆتایی کۆمەڵەکەی دێت، لە یاری چوون لەناو یاریگای رووناکی لە پۆرتوگال بێنفیکا بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر مێوانداری ئاستانەی کرد لەم یارییەش دەیەوێ کەش و ھەوا ساردەکەی کازاخستان بە بردنەوە و سەرکەوتن بکات بە چلەی ھاوین.

لە یارییەکی تر کە لە کاتژمێر دە و چلوپێنج خوولەک بەکاتی ھەولێر ئەنجام دەدرێت یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لەناو یاریگای ڤێسێنتی کالدیرۆن میوانداری یانەی گەڵاتەسەرای تورکی دەکات.

یانەکەی مەدرید تەنیا بردنەوەیەک جیای دەکاتەوە لە سەرکەوتن بۆ قۆناخی داھاتوو. سەڕەرای ئەوەش بە ورە و ھێزێکی زۆرەوە ئەو یارییە ئەنجام ئەوەش دوای ئەوەی لە ھەفتەی رابردوو پلەی دووەمی لالیگای گرتە دەست و تەنیا دوو خاڵ لە بارسێلۆنەی پێشەنگ دوورە.

گەڵاتەسەرای تورکیش لە خولی ناوخۆی وڵاتەکەی ٧ خاڵ لە دوای پێشەنگە و لە کۆمەڵەکەی چامپیۆنزلیگیش چوار خاڵی ھەیە و پلەی سێیەمی گرتووە.

لە یاری یەکەمی بەرامبەر ئاتلەتیکۆ مەدریدی لەناو یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ شکستی ھێنا، بردنەوەشی لە یاری ئەمشەو نزیکە لە ئەستەم و رەنگە ئەم وەرزەی چامپیۆنز تەنیا سەرکەوتنی بۆ یۆرۆپالیگ پێ ببڕێت.