ئه‌ڵمانيا هاته سه‌ر خه‌ت
K24 – به‌رلين:
ئه‌ڵمانيا بڕياريدا هه‌ڵمه‌تى سه‌ربازى له دژى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) ئه‌نجامبدات.
به مه‌به‌ستى به‌ده‌نگه‌وه‌چوونى داواكه‌ى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، فرانسوا ئۆلاند، راوێژكارى ئه‌ڵمانيا ئه‌نگێلا مێركڵ بڕياريدا فڕۆكه‌ى تۆرنادۆ و ژماره‌يه‌ك فڕۆكه‌ى چاودێرى ره‌وانه‌ى سووريا بكات به مه‌به‌ستى لێدانى چه‌كدارانى داعش.
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا ئورسولا فون دير ليين، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى بڕيارێكى قورسى داوه، به‌ڵام ئه‌و بڕياره پێويست بوو، چونكه ئه‌ڵمانيا ده‌يه‌وێت شانبه‌شانى فه‌ره‌نسا له دژى داعش بوه‌ستێته‌وه.
هه‌رچه‌نده راوێژكارى ئه‌ڵمانيا رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، به‌ڵێنى هاوكارى به ئۆلاند دا بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى فه‌ره‌نسا بكات، به‌ڵام بۆ به‌شداريكردنى راسته‌وخۆ له شه‌رى دژ به داعش پێويستى به ره‌زامه‌ندى په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى هه‌يه.