په‌رله‌مانتارێكى پێشووى سووريا: "هێزه‌ كوردييه‌كان" پاڵه‌وانن

شرۆڤه‌كارى سياسيى لايه‌نگرى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د، رايگه‌ياند، "هێزه‌ كوردييه‌كانى سووريا" پاڵه‌وانن.

K24 – هه‌ولێر:

له‌ ميانى به‌شداريكردنى له‌ گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر 09:00ى كوردستان 24، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى سووريا و شرۆڤه‌كارى سياسيى لايه‌نگرى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د، رايگه‌ياند، هێزه‌ كوردييه‌كانى سووريا پاڵه‌وانن.

له‌ وه‌ڵامى پرسيارى بێژه‌رى كوردستان 24دا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستى سووريا له‌ باره‌ى هێزه‌ كوردييه‌كانه‌وه‌، شحاده‌، گوتى: "ناويان ده‌نێم قاره‌مان، ئه‌وانه‌ سه‌لماندوويانه‌ دژى داعش وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ و توانيويانه‌ به‌رگرى له‌ خۆيان بكه‌ن".

سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشى نوێى سووريا و په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا و پرۆسه‌ سه‌ربازييه‌كانى رووسيا، ئه‌و لايه‌نگره‌ى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د ستايشى ده‌ستتێوه‌ردانى رووسياى كرد و گوتى: "رووسيا به‌ جدى كار ده‌كات بۆ له‌ناوبردنى داعش و وه‌ك وڵاتانى خۆرئاوا نييه‌".

له‌ باره‌ى تێكشكانى فڕۆكه‌يه‌كى رووسياش له‌ ئاسمانى سووريا، شه‌ريف شحاده‌ گوتى: "هه‌ر له‌ يه‌كه‌م رۆژه‌وه‌ سووريا هه‌ڵوێستى خۆى راگه‌ياندووه‌ و ئيدانه‌ى ئه‌و ده‌ستدرێژييه‌ى توركياى كردووه‌ و له‌و باره‌يه‌وه‌ وه‌ڵاممان دوانه‌كه‌وتووه‌".

هه‌موو رۆژێك له‌ گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر 09:00ى كه‌ناڵى كوردستان 24دا به‌ شێوه‌يه‌كى فراوان رووماڵى دوا پێشهات و رووداوه‌كانى رۆژئاواى كوردستان ده‌كرێت و نوێترين زانيارى به‌ به‌شدارى شرۆڤه‌كارانى سياسى پێشكه‌ش به‌ بينه‌ران ده‌كرێت.