ده‌زگا حكوومییه‌كان و هاووڵاتییان 250 ملیار دیناری كاره‌با قه‌رزدارن

یاسین حه‌سه‌ن، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان 24 رایگه‌یاند، پێشبینیمان ده‌كرد نزیكه‌ی 18 كاتژمێر كاره‌با دابین بكه‌ین
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر

یاسین حه‌سه‌ن، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان 24 رایگه‌یاند، پێشبینیمان ده‌كرد نزیكه‌ی 18 كاتژمێر كاره‌با دابین بكه‌ین.

ئاشكراشیكرد پێشبینیمان بۆ به‌كارهێنانی كاره‌با له‌لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه‌ له‌جێگای خۆیدا نه‌بوو و كاره‌با زۆر له‌و رێژه‌یه‌ زیاتر به‌كارده‌هێنرێت.

یاسین حه‌سه‌ن راشیگه‌یاند نزیكه‌ی 187 ملیار دیناری وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه و كه‌ دامه‌زراوه‌ بازرگانی و كارگه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌زگا و فه‌رمانگه‌ حكوومییه‌كان 183 ملیار دیناری وه‌زاره‌ته‌كه‌یان قه‌رزداره‌.