بارزانى سه‌ردانى ئيمارات و سعووديه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به سه‌ردانێك گەیشتە ئیمارات و له‌گه‌ڵ محەمەدی کوڕی زاید ئالنهیان كۆبووه‌وه.
ئەمڕۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و محەمەد ئالنهیان جێگری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئیمارات و شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی، گفتوگۆ له‌باره‌ی بوارەکانی هاوکاریکردن لە هەموو سێکتەرەکان كراوه. وه‌ك ئه‌وه‌ى ئاژانسى هه‌واڵى ئيمارات بڵاويكردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ، لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێره‌وه، بە یاوەریی شاندێك و لە چوارچێوەی سەردانێكی فەرمی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعود بارزانى بەرەو وڵاتانی كەنداو بەڕێكەوت.
به گوێره‌ى ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم، بڕياره سه‌ردانه‌كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك بخايه‌نێت.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، بڕياره سبه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم سه‌ردانى عه‌ره‌بستانى سعووديه بكات و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ پادشاى ئه‌و وڵا كۆببێته‌وه.