وه‌زیری وه‌رزشی ڕووسیا بڕیارێكی سه‌یری ده‌ر كردووه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
گرژییه سیاسییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی ڕووسیا و توركیا، به‌هۆی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ڕووسی له لایه‌ن توركیاوه، كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، دواجار وه‌زیری وه‌رزشی ڕووسیایش هاته سه‌رهێڵ و بڕیارێكی سه‌یر له دژی یاریزانی تورك ده‌رده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 30 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، ڤیتالی موتكۆ، وه‌زیری وه‌رزشی رووسیا رایگه‌یاندووه، هه‌موو یانه‌كانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه نابێت هیچ یانه‌یه‌ك گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانی تورك واژوو بكه‌ن. هه‌روه‌ها ئاشكراشیكردووه هیچ یانه‌یكی رووسی بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌مپی زستانه ناچێته توركیا.
وه‌زیره رووسیییه‌كه ئاشكرایكردووه، كه وه‌رزشووانه رووسییه‌كان ده‌توانن بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی خاكی توركیا بچنه توركیا.
سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو 24ـی نۆڤه‌مبه‌ری 2015 توركیا فڕۆكەیەكی رووسیای لە نزیکی سنووری هاوبەشی لەگەڵ سووریا خستە خوارەوە و رووداوەکە کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیەوە هێنا. له ئێسته‌یشدا پێوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و توركیا گرژیی تێكه‌وتووه و ئه‌و دوو وڵاته له ڕووی هه‌موو بواره‌كانه‌وه پێداچوونه‌وه‌یان به په‌یوه‌ندییه‌كانی كردووته‌وه.