ڤيديۆ.. ده‌قى وته‌ى ئۆباما له كۆنگره‌ى كه‌شوهه‌واى پاريس
K24 – پاريس:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما رايگه‌ياند، كۆنگره‌ى ئه‌مساڵى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا پێويسته ببێته خاڵى وه‌رچه‌رخان بۆ دانانى سنوورێك بۆ ديارده‌ى په‌نگخواردنه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماى گۆى زه‌وى.
نوێنه‌رانى 195 ده‌وڵه‌ت له پاريس كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى كاره‌كانى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى تايبه‌ت به كه‌شوهه‌وا بگه‌نه رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ى گازه زيانبه‌خشه‌كان.
ئۆباما له وتاره‌كه‌يدا، رايگه‌ياند، هه‌ڕه‌شه‌كانى كه‌شوهه‌وا زۆر زياتر له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ديكه، بوونه‌ته مه‌ترسى له‌سه‌ر چاره‌نووسى مرۆڤايه‌تى.