یونیسێف: 20 ملیۆن كەس لە جیھان لە دۆخی کۆیلەییدا دەژین

رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵیی (یونیسێف) لە رۆژی جیھانیی نەهێشتنی كۆیلەیی رایگەیاند کە 20 ملیۆن ژن و منداڵ و پیاو لە جیھاندا لە دۆخی کۆیلەییدا دەژین.

K24

رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵیی (یونیسێف) لە رۆژی جیھانیی نەهێشتنی كۆیلەیی رایگەیاند کە 20 ملیۆن ژن و منداڵ و پیاو لە جیھاندا لە دۆخی کۆیلەییدا دەژین.

رێكخراوی یونیسێف لەمبارەوە راشیگەیاند: زیاتر لە 20 ملیۆن کەس لە جیھاندا بازرگانیان پێوەدەكرێت و زۆرینەی ئەو کویلانەش ژن و منداڵن بە شێوەیەک لە گشت شەش منداڵ لە جیهان یەکێکیان ناچاری کارکردن دەکرێت.

رێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رێکەوتی 2/12/2004 وەك رۆژی جیھانیی نەهێشتنی كۆیلەیی دیاریی كرد.