ڕاپۆرتێكی شیكاری له‌ باره‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی جامی شای ئیسپانیا

(بارسێلۆنا ـ ڤیلانۆڤێنسی)، (قادش ـ ڕیال مه‌درید)

k24 ـ ژووری هه‌واڵ

ئەمشەو لە گەڕی ٣٢ـی جامی شای ئیسپانیا یانەی بارسێلۆنا یاری ھاتن ئەجام دەدات و یانەی ریال مەدرید و سێڤییاش لە یەکەمین یاری لەو جامە رووبەرووی دوو یانەی پلە سێی ئیسپانیا دەبنەوە.

 

بارسێلۆنا ـ ڤیلانۆڤێنسی

ڤیلانۆڤێنسی لە یاری چوونی جامی شای ئیسپانیا باشترین ئەنجامی لە بەرامبەر یانەی بارسێلۆنا بەدەست ھێنا کاتێ بەبێ گۆڵ لەناو یاریگای خۆی یەکسان بوو.

بەڵام ئەمجارە دۆخەکە جیاوازە بارسا لەوەتەی مێسی گەڕاوەتەوە هیج یاریەک کەمتر لە چوار گۆڵیان نەکردووە لە یاری ھاتنەوەش لەناو کامب نوو ئەو یانەیه‌ی ھەرێمی ئێکستریمادۆرا دەبێتە مێوانی یانەی بارسێلۆنەی ھەرێمی کەتەلۆنیا.

بارسا یاری چوونی پێش کاتی خۆی ئەنجام دا بەھۆی جامی جیھانی یانەکان و ئەوکات ئینریکێ زیاتر پشتی بە لاوەکانی تیمەکەی بەستبوو، بەڵام لەم یارییە ئەگەر بیەوێ سەربکەوێ دەبێت چەکە بەھێزەکەی ئێم ئێس ئێن بەکار بھێنێت.

 

قادش ـ ڕیال مه‌درید

لە یاریی چوونی قۆناخی ٣٢ـی شای ئیسپانیاش یانەی ریال مەدرید دەبێتە مێوانی یانەی کادێش کە لە پلە سێی خولی ئیسپانی یاری دەکات.

ریال مەدرید لەسەر کاغەز ئەرکی ئاسانە" بەڵام نایانەوێ مێژووی ئەلکۆرکۆن دووبارە بکەنەوە کاتێ لە ھەمان قۆناخ بە دوو یاری پێنج گۆڵی لە ریال کرد، بۆیە بینیتیز و یاریزانەکانی دەبێت ئاگەدار بن و بە وریایی مامەڵە لەگەڵ ئەو یانە بچوکانە بکات.

 

ڤالێنسیا ـ باراكالدۆ

یانەی ڤالێنسیاش دوای دوورخستنەوەی نۆنۆ ئەسپێرێتۆی راھێنەری یانەکەی لە جامی شا رووبەرووی یانەی باراکالدۆ دەبێتە کە یانەیەکی پلە سێی ئیسپانیایە.

شەمشەمەکوێرەکان لەم یارییە گاری نیڤلی ئینگلیزی ئەرکی سەرکردایەتی کردنی تیمەکەیان دەگرێتە ئەستۆ.

بە ئومێدی راست کرنەوەی ئەنجامە خراپەکان، ڤالەنسیا دەیەوێ یانەی باراکالدۆ بکاتە دەرگا و لەوێوە بێتەوە سەر ھێڵی بردنەوەکان.

 

سیڤییا ـ لۆگرۆنیس

یانەی سێڤییاش کە ھەفتەی رابردوو لە لالیگا لە ڤالێنسیای بردەوە لە شای ئیسپانیاش لە یاری چوون بەرامبەر یانەی لۆگرۆنیس دەبێتەوە کە یانەیەکی بچووکی ھەرێمی لاریخوایە و لە ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە و لەناو یاریگای لاس گۆناس کە جێگای ١٦ ھەزار ھاندەری تێدا دەبێتەوە مێوانداریی یانەیەکی گەورەی وەک سێڤیا دەکات.