بزانه راھێنەری یانه بچووکە له باره‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بارسا چی ده‌ڵێت؟
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
بڕیارە ئەمشەو یانەی بارسێلۆنا مێوانداری یانەی ڤیلانۆڤێنسیا بکات، راھێنەری ئەو یانە بچوکە تێپەڕاندنی بارسا بە شتێکی قورس دەزانێت و ھەستی یاریزانەکانی ئاشکرا دەکات کاتێ لەگەڵ بارسا رووبەروو دەبنەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 2 كانوونی یه‌كه‌می/ دیسه‌مبه‌ری 2015، جۆلیۆ كۆبۆس ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڤیلانۆڤێنسی كه یانه‌یه‌كی پله‌دووی ئیسپانیایه له باره‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا ڕایگه‌یاند ئه‌سته‌مه بتوانێن یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه تێپه‌ڕێنین.
ئه‌و ڕاهێنه‌ره ته‌مه‌ن 44 ساڵانه‌ی یانه‌ی ڤیلانۆڤێنسی ده‌شڵێت: "لەگەڵ ھەر یانه‌یه‌ك یاری بکەین دۆڕاندن یەکێکە لە ھەڵبژاردنەکان، هه‌ر بەو ئەنجامانەیش تیمەکەم گەشتووەتە ئەم قۆناخە، ئه‌مشه‌ویش گەیشتن بە قۆناخی شازدە کراوەیە ئەگەر ھەوڵی بۆ بدەین و دەشزانین ھەموو ئەنجامێک لە ئارادایە، بیریشمان له‌وه كردۆته كه چه‌ند ئه‌ركمان سه‌خته، به‌ڵام بێ‌ئومێد نابین و ھەوڵ دەدەین بۆ ئەوان ئەستەم بین، یان ھەر ھیچ نەبێت ئه‌گه‌ر به خەونیش بێت حه‌ز بە تێ پەڕاندی بارسێلۆنا ده‌كه‌ین.
كۆبۆس ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه یاریزانەکانب زۆر دڵخۆشن کە لەگەڵ مێسی و نێمار یاری دەکەن و ھەستێکی خۆشە لەناو لاکێشەیەکی سەوز لەگەڵ ئەو ئەستێرانە یاری بکەی. ده‌شڵێت: "ئه‌مشه‌و له به‌رانبه‌ر باشترین یاریزانی جیھان یاری دەکەین."
بریاروایه ئه‌مشه‌و له كات 10ـی شه‌و له یاریگه‌ی كامب نۆ یانه‌ی بارسێلۆنا یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 32ـی جامی شای ئیسپانیا ئه‌نجام ده‌دات، له یاریی ڕابردوویش به‌بێ گۆڵ یه‌كسانبوون.