له بارهی ڕووداوهكهی شهو ڕابردووی یانهی ڕیال مهدرید زانیاری تازه بزانه
k24 ـ ژووری ههواڵ
ئیمیلیۆ بۆتراگینۆ، بەرێوەبەری وەرزشی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، سەر لە بەیانی ئەمرۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لە رووداوەکەی شەوی رابردوو کرد.
ئهمڕۆ پێنجشهممه، 3 كانوونی یهكهم/ دیسهمبهری 2015، بۆتراگینۆ سەبارەت بە دوورخستنەوەی تیپەکەیان لە جامی شای ئیسپانیا، بە ھۆی یاری پێکردنی چێریشیڤ گوتی:" من ئەمرۆ قسەم لەگەڵ بەرپرسانی فێدراسیۆنی ئیسپانیا کردووە، پێشتر بەرپرسانی فێدراسیۆن و یانەی ڤیاریال لەو کێشەیە ئێمەیان ئاگاداریان نەکردۆتەوە، بۆیە بە مافی خۆمان دەزانین بەرگری لە خۆمان بکەین و تا چەند سەعاتی داھاتوو ھەموو شتێک یەکلا دەبێتەوە.
شەوی رابردوو لە یاری بەرامبەر کادیز، یانە ریال مەدرید بێ ئەوەی ئاگاداری ئەوەبن كه یاریزانی رووسی یانەکەیان مافی بەشداریکردنی لەو یارییەدا نییە، بەشدارییان بە چێرشیڤ کردووە، بۆیە چاوەرێ دوور خستنەوەی یانەی مەدریدی دەکرێت لە جامی ئیسپانیا. له یارییهكهیشدا یانهی ڕیال مهدرید به ئهنجامی (1 ـ 3) گۆڵ یارییهكهی بردهوه، 2 گۆڵ له لایهن ئیسكۆ تۆمار كرا، گۆڵهكهی تریش یاریزان دینیس چێرشیف تۆماری كرد.