"ئه‌مشه‌و هێڵی به‌رگری ڕیال له مه‌ترسیدایه"
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ئه‌مشه‌و له كات 8:15 خوله‌ك، یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاریی كلاسیكۆی ئیسپانیای نێوان ڕیال مه‌درید و بارسێلۆنا ده‌گرێته خۆ، تا ئێستا ڕاگه‌یاندنه‌كان له خاڵیكدا كۆكن كه ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی كه یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له ڕووی ده‌روونییه‌وه له كوڕه شاهانه‌كانی مه‌درید ئاماده‌ترن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، ڕۆژنامه‌ی ماركا، نێیمار دا سیلڤای یاریزانی یانه‌ی بارسیلۆنا به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له سه‌ر هێڵی به‌رگری یانه‌ی ڕیال مه‌درید وه‌سف كردووه.
نێیمار ئێسته به 11 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی لا لیگای گرتووه، له یارییه‌كانی ڕابردوویش به ئاستێكی باڵا ده‌ركه‌وتووه، له پاڵ ئه‌و یاریزانه‌یش لویس سوارێز ده‌بینرێت كه ئه‌ویش 9 گۆڵی له لالیگا تۆمار كردووه، له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی ـیش ئه‌وا هێڵی به‌رگری یانه‌ی ڕیال مه‌درید له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌م سێكۆچكه‌یه‌ی كه‌ته‌لۆنیاییه‌كاندا ده‌بێت.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌م ئاستبه‌رزییه‌ی هێرشبه‌رانی یانه‌ی بارسێلۆنا ترسێكی زۆری خستۆته دڵی ڕافائێل بێنیتێز و یاریزانه‌كان.
نێیمار ئه‌م وه‌رزه له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان 28 گۆڵ تۆمار كردووه، له كاتی ئاماده‌نه‌بوونی مێسی ـیش ئاستی ئه‌و یاریزانه زیاتر هه‌ڵكشاوه، بۆیه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی بێنیتێز ڕێگه چاره‌یه‌كه بۆ ڕاگرتنی ئه‌و یاریزانه.
یانه‌ی بارسا به 27 خاڵ لوتكه‌ی خوله‌كه‌ی گرتووه، یانه‌ی ڕیال مه‌دریدیش به 24 خاڵ له پله‌ی دووه‌م دێت.