بارسێلۆنا شه‌ڕی مان و نه‌مان بۆ كڕینی 3 یاریزان ده‌كات
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له گواستنه‌وه‌ی زستانه كه ته‌نیا 21 ڕۆژی ماوه، بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ده‌بێته بابه‌تی گه‌رمی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، یانه‌ی بارسێلۆنایش خۆی بۆ كڕینی 3 یاریزان ئاماده كردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 9 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، ماڵپه‌ری Goalـی ئینگلیزی ناسنامه‌ی ئه‌و 3 یاریزانه‌ی ئاشكرا كرد كه یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان كردوویه‌تیه ئامانج.
ئاریێدۆ برایدا، له یانه‌ی بارسێلۆنا كه‌سێكی تایبه‌تمه‌ند و شاره‌زاییه له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له وڵاتانی ئه‌ورووپا بۆ كڕینی یاریزانان ده‌گه‌ڕێت، به ته‌واوه‌تیش له كڕینی 3 یاریزانی تازه نزیك بووه‌ته‌وه.
ناسنامه‌ی 3 یاریزانه‌كه
ـ نۆلیتۆ، هێرشبه‌ری ئیسپانی ته‌مه‌ن 29 ساڵه‌ی یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ كه پێشتریش یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا بووه، ئه‌م وه‌رزه له لالیگا خاوه‌نی 8 گۆڵه، دوو له گۆڵه‌كانیشی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رنجڕاكێش له دژی یانه‌كانی بارسێلۆنا و ڕیال مه‌درید تۆمار كردووه، ئه‌و له دیارترین ئه‌و یاریزانانه‌یه كه یانه‌ی بلوگرانا به بڕی 19 ملیۆن یۆرۆ هه‌وڵی كڕینی ده‌دات.
ئه‌و یاریزانه بۆ شوێنگره‌وه‌ی پیدرۆ ڕۆدریگێز دێت كه له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه به‌ره‌و ڕیزه‌كانی یانه‌ی چێلسی گواسترایه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌توانێت له ئه‌گه‌ری پێكان و دوور كه‌وتنه‌وه‌ی یه‌كێك له MSNـه‌كان، نۆلیتۆ ده‌توانێت شوێنیان پڕ بكاته‌وه و له هێڵی پێشه‌وه ڕۆڵێكی كاریگه‌ر ببینێت.
ـ جۆن ستۆن، به‌رگریكاری ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌ی یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن، یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی كه له ڕابردوویش ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ناوی ئه‌و یاریزانه‌یان به یانه‌ی بارسێلۆنا به‌ستۆته‌وه.
ـ فیدریكۆ بێرناردیسكی، هێرشبه‌رێكی باڵابه‌رزی لاوه و ته‌مه‌نی 21 ساڵه، ئه‌م یاریزانه ئه‌مساڵ ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ یانه‌ی فیۆرێنتینا پێشكه‌ش كردووه و یانه‌كه‌شی بۆ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی ئیتاڵیا سه‌رخستووه، ئه‌و یاریزانه به وردی له لایه‌ن یانه‌ی بارسێلۆناوه چاودێری كراوه و ئومێدێكی زۆریش بۆ كڕینی هه‌یه.
زانیاری زیاتر
برایدا، به‌مه‌به‌ستی كڕینی یاریزانان بۆ كڕینی پۆڵ پۆگبا گه‌شتی تۆرینۆی ئیتاڵیا كردووه، هه‌روه‌ها كاری بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له یاریزانی یانه‌ی ڤیاریال دینیس سوارێز و یاریزانی یانه‌ی پاریس سان جێرمان (ماركۆ ڤیراتی)ـیش كردووه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنوونه‌ته ڕێككه‌وتن.
برایدا له لایه‌ن یانه‌ی بارسێلۆناوه ڕا‌سپێردرا بوو بۆ كڕینی پاولۆ دیبالا، هێرشبه‌ری لاوی ئه‌رژه‌نتینی یانه‌ی یوڤێنتووس و ئیلكای گوندۆگانی یاریزانی یانه‌ی دورتموندیش، به‌ڵام هێشتا ئاسۆیه‌كی ڕوون بۆ گواستنه‌وه‌یان نییه.
یانه‌ی بارسێلۆنا به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له ڕێنماییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، له لایه‌ن یه‌كیه‌تیی تۆپی پیی جیهانی (فیفا)ـه‌وه له دوو وه‌رزی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانی ڕابردوو بێبه‌ش بووه، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه نه‌یتوانی یاری به دوو یاریزانه تازه‌كه‌ی (ئاردا توران و ئالێكس ڤیدال) بكات كه به فه‌رمی له هاوینی ڕابردوو له یانه‌كانی ئاتڵه‌تیكۆ مه‌درید و سیڤلییه‌وه بۆ ڕیزه‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه گواستراونه‌ته‌وه، به‌ڵام له ده‌ستپێكی ساڵی تازه‌ی 2016 سزایه‌كه‌ی كۆتایی دێت، به‌مه‌یش ده‌توانێت یاریزانی تازه بۆ ڕیزه‌كانی بگوازێته‌وه.