وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رەخنەی توند لە پارتی چەپی وڵاتەكەی دەگرێ

ئەو حزبە بەربەستە لە پێش پەسەندكردنی ناردنی ھێزی زەمینیی بۆ رووبەڕوبونەوەی داعش لە سووریا

K24

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رەخنەی توندی لە پارتی چەپی وڵاتەكەی گرت و رایگەیاند ئەو حزبە بەربەستە لە پێش پەسەندكردنی ناردنی ھێزی زەمینیی بۆ رووبەڕوبونەوەی داعش لە سووریا.

فرانك ڤاڵتەر شتاینمایەر، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە پەرلەمانی وڵاتەكەی رەخنەی توندی لە پارتی چەپی ئەڵمانیا گرت و بە بەربەستی زانی لە بەردەم پەسەندكردنی بڕیاری ناردنی ھێزی زەمینیی بۆ بەشداریکردن لە شەڕی دژی داعش لە سووریا.

شتاینمایەر لە رێکەوتی 8ی ئەم مانگە سەردانی ھەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ مسعوود بارزانیی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانیی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كۆبووەوە.