به‌جلی كوردی به‌شداری له دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی نۆبڵ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به‌كر فه‌تاح، باڵیۆزی عێراق له سوید كه كورده، به جلی كوردییه‌وه به‌شداری له رێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی نۆبڵ كرد له سوید و جله كوردییه‌كانی ئه‌و باڵیۆزه، سه‌رنجی ئاماده‌بووانی بۆ لای خۆی راكێشا.
رێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی نۆبڵ، كه براوه‌كانییان له‌مانگی ئه‌یلوول/ سێبته‌مبه‌ری ئه‌مساڵ، دیاریكران، ئه‌مڕۆ خه‌ڵاته‌كان له‌لایه‌ن كارك گۆستاڤی شازده‌هه‌مین پادشای سوید دابه‌شكرا.
له رێوڕه‌سمه‌كه زیاتر له 1600 كه‌س به‌شدارییان كردبوو، جیا له براوه‌كانی 10 بواری جیا جیا و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی پادشای سویدیش له ئاهه‌نگه‌كه ئاماده‌بوون.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ئه‌كادیمیای پادشایی بۆ زانست، كۆمه‌ڵه‌ی گشتی خه‌ڵاتی نۆبڵ به په‌یمانگا كارۆلینسكا، ئه‌كادیمای پادشایی سوید و براوه‌ی ساڵانی پێشووی خه‌ڵاته‌وه و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و باڵیۆز و هونه‌رمه‌ندان به‌شدارییان له‌و رێوڕه‌سمه‌دا كرد.