سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ته‌قینه‌وه‌كانی ته‌لته‌مر "به توندی ئیدانه" ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌نراوێكدا ته‌قینه‌وه‌كانی شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مری رۆژئاوای كوردستان "به‌توندی ئیدانه" ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی ته‌قینه‌وه‌كان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه تیرۆریستان پابه‌ندی هیچ بنه‌مایه‌كی مرۆیی و ئاسمانی نین.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، ئه‌و جۆره كرده‌وانه ویست و هێزیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان زیاتر ده‌كات.
رۆژی 10.12.2015، سێ بارهه‌ڵگری بۆمبڕێك له شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مر ته‌قینه‌وه‌و به‌هۆیانه‌وه نزیكه‌ی 38 كه‌س شه‌هید بوون و 69 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش، رێكخراوی داعش، به‌رپرسیارێتی خۆی، له ئه‌نجامدانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه راگه‌یاند.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مری رۆژئاوای كوردستان بڵاوكرده‌وه
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 10ـی 12ـی 2015 جارێكی تر تیرۆریستان تاوانێكی نامرۆڤانەیان دەرهەق خوشك و براكانمان لە ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجام دا و لە ئەنجامی زنجیرەیەك پەلاماری تیرۆریستی بۆ سەر شارۆچكەی تل تەمەر لە ڕۆژئاوای كوردستان دەیان هاووڵاتی شەهید و دەیانی دیكەیش بریندار بوون.
لێرەدا زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە قێزەوەنەی تیرۆریستان دەكەین كە ئاماژەیەكی ڕوونە بۆ وەحشیگەری و ترسنۆكیی تیرۆریستان كە پابەندی هیچ بەهایەكی مرۆیی و ئاسمانی نین و، سەرەخۆشی لە گەلەكەمان لە ڕۆژئاوای كوردستان و لە كەسوكاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارن دەخوازین.
ئەوەیش دووپات دەكەینەوە كە كردەوەی لەم جۆرە ئیرادەی هەموو لایەكمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و تێكشكاندن و لەناوبردنی تیرۆریستان و دوژمنانی مرۆڤایەتی بەهێزتر دەكات و دواجاریش سەركەوتن و سەربەرزی بۆ گەلەكەمانە و سەرشۆڕی و شكستیش بۆ تیرۆریستان دەمێنێتەوە.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
11ـی 12ـی 2015