پەرلەمانتارێک: لایەنێکی بەهێز لە بەغدا دەخوازێ کێشەكان لەگەڵ توركیا بە توندیی چارەبكرێن

"لە بەغدا ئەو لایەنە بەھێزترە كە دەیەوێ كێشەكان بە گرژی چارەبكرێن"

K24- بەغدا

ئەندامێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق لە بارەی گرژییەكانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە دەڵێ لە بەغدا ئەو لایەنە بەھێزترە كە دەیەوێ كێشەكان لەگەڵ توركیا بە توندیی چارەبكرێن.

شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە میانی بەشداربوونی لە رووماڵی ھەواڵەكانی (كوردستان24) گوتی: "لە بەغدا ئەو لایەنە بەھێزترە كە دەیەوێ كێشەكان کە چەند رۆژێكە كەوتوونەتە نێوان بەغدا و ئەنقەرە بەھۆی بوونی ئەفسەرانی توركیا لە نێوخاكی عێراق، بە گرژی چارەبكرێن".

شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی: "باوەڕی حەیدەرعەبادیی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەم پرسە دیبلۆماسییە، گەر كاری پێ بكرێت، ئەو دەیەوێ رێگەی یاسایی بگرێتەبەر، بەڵام ئەوەی جێگەی داخە لە كاتێكدا كە حكوومەت ئەو رێگەیەی گرتووتەبەر لە ھەمانكاتدا ئەمڕۆ لە بەغدا خۆپێشاندان دەكرێ، ھەندێك لەو كەسانەی لە عێراق دەستەڵاتیان ھەیە رێگە نادەن عەبادیی بە دیبلۆماسیی كێشەكە چارە بكات".

ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئەوەشی خستەڕو کە: "لایەنی سێیەم لە دەرەوەی حكوومەت و لە دەرەی عێراقیش ھەیە و كار بۆ ئەوە دەكەن ئەو پرسە بەرەو گرژی ببەن".