عێراق هۆشداریده‌داته توركیا: توانای به‌رگه‌گرتنمان نه‌ماوه
K24 – به‌غدا:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، "بوونی هێزه‌كانی توركیا له سه‌ر خاكیی عێراق له قۆناغی بێزارییه‌وه هه‌نگاوی ناوه‌ته به‌رگه نه‌گرتن".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه: "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له به‌غدا، له‌گه‌ڵ باڵوێزانی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و جێگری باڵوێزیی به‌ریتانیا له عێراق كۆبووه‌ته‌وه".
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری بوونی هێزه‌كانی توركیای له‌سه‌ر خاكی عێراق، به پێشێلكردنێكی بێشه‌رمانه‌ی سه‌روه‌ریی وڵات داناوه".
جه‌عفه‌ری به پێویستی زانیوه ، "وڵاتانی دۆستیی عێراق له پێشه‌وه‌ی هه‌مووان، ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا رۆڵێكی گه‌وره‌تر ببینن بۆ پشتیوانیكردنی عێراق له كۆتایی هێنان به بوونی هێزه‌كانی توركیا له ده‌وروبه‌ری مووسڵ".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، "وڵاته‌كه‌ی رێگای گفتوگۆ و میكانیزمه دیبلۆماسییه‌كانی گرتووه، به‌ڵام لایه‌نی توركی هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی به‌رامبه‌ر ئه‌وه نه‌بووه".
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری روونیكردووه‌ته‌وه، "مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌سه‌ر خاكیی عێراق، له قۆناغی بێزارییه‌وه، هه‌نگاوی ناوه‌ته به‌رگه نه‌گرتن".
به بیانووی مه‌شقپێكردنی پێشمه‌رگه و حه‌شدی نیشتیمانی سه‌ر به سووننه‌كان له شه‌ڕی دژی داعش، له سه‌ره‌تای كانوونی یه‌كه‌م/دیسه‌مبه‌ر 2015، هێزێكی توركیا له نزیك ناحیه‌ی به‌عشیقه‌ی باكووری مووسڵ جێگیربووه.