حەسەن خومەینیی خۆی بۆ ئەنجوومەنی شارەزایان کاندید دەکات

دڵەراوكێی خستووەتە دڵی لایەنگرانی میسباح یەزدی، ئەندامی ئەنجوومەنی شارەزایانی ئێران

K24

حەسەنی خومەینیی رایگەیاند کە خۆی بۆ ئەنجوومەنی شارەزایان ئێران دەپاڵێوێ و ئەمەش دڵەراوكێی خستووەتە دڵی لایەنگرانی میسباح یەزدی، ئەندامی ئەنجوومەنی شارەزایانی ئێران.

نەوەی روحوڵڵا خومەینیی، رابەڕی پێشووی شۆرشی ئیسلامیی ئێران راشیگەیاند کە خۆی بۆ ئەندامێتی ئەنجوومەنی شارەزایان ئێران دەپاڵێوێ و ئەمەش دڵەراوكێی خستووەتە دڵی لایەنگرانی میسباح یەزدی، ئەندامی ئەنجوومەنی شارەزایانی ئێران کە مێژوویەکی پڕ کێشەی لەگەڵ بنەماڵەی خومەینیی هەیە.

ھاشمیی رەفسەنجانیی، ئەندامی دیاری ئەنجوومەنی شارەزایانی ئێران وەك عەلامە ناوی حەسەن خومەینیی هێناوە، ئەمە لە کاتێکدایە چەندین خاوەن پلەی باڵای ئایینی دوور لە دەسەڵات حەسەن خومەینیی بە موجتەھید دەزانن.

هاوکات دكتۆر محەممەد حەقشناس، مامۆستای زانكۆ و شارەزا لە ئێران لە بارەی حەسەن خومەینییەوە دەڵێ: ماوەی 5 ساڵە كە حەسەن خومەینی وانەی بنەماكانی فیقه دەڵێتەوە، واتە باڵاترین پێگەی ئایینی ھەیە و بووەتە ئایەتوڵڵا.

میسباح یەزدی سەرۆكی دامەزراوەی پەروەردە و فێركردنی خومەینییە و نزیكەی 25 ساڵ پێش ئێستا لە لایەن عەلی خامنەیی، رێبەری كۆماری ئێسلامیی ئێران وەك ئەندامی ئەنجوومەنی چارەزایانی ئێران دیاری كراوە.

میسباح یەزدی و حەسەنی خومەینی كێشەیان ھەیە، بە جۆرێك ماوەیەك بەر لە ئێستا میسباح یەزدی، سەبارەت بە ئەندامانی بنەمالەی خومەینی گوتبووی، ھەندیك كەس ماف دەناسن بەڵام وەك ئەبووجەھل ئینكاری دەكەن.