بێنیتێز یاریزانێكی یانه‌كه‌ی به كه‌سێكی نایاب وه‌سف ده‌كات
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانیا به باڵای یاریزانێكی یانه‌كه‌یدا هه‌ڵده‌دات و به كه‌سێكی نایابی وه‌سف ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 13ى كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، كه له ماڵپه‌ری Goalـی ئینگلیزی بڵاو كراوه‌ته‌وه، رافائێل بێنیتێز راهێنه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌درید سه‌رسامیی خۆی به كه‌سایه‌تی كه‌ریم بنزیمای هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی پیشان ده‌دات، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئه‌و یاریزانه له ماوه‌كانی ڕابردوو به بیانووی كرده‌یه‌كی ئابڕوبه‌ری سێكسییه‌وه ڕاپێچی دادگا كرا.
بێنیتێز ده‌شڵێت: "من پشتگیری 100% له بنزیما ده‌كه‌م، ئه‌و یاریزانێكی ده‌گمه‌ن و نایابه بۆ ئێمه، له ژووری جلگۆڕینیش یاریزانێكی زۆر باشه و تێگه‌یشتووه."
كه‌ریم بنزیمای ته‌مه‌ن 27 ساڵان له ماوه‌كانی ڕابردوو له لایه‌ن دادگه‌ی فه‌ره‌نساوه تاوانبار كراوه به‌هۆكاری بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی سێكسی یاریزانی هاونیشتیمانی خۆی (ڤالبوێنا)، ئه‌مه‌یش فیدراسیۆنی تۆپی پێی فه‌ره‌نسای هێنایه سه‌رهێڵ و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی بنزیما له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام بێنیتێزی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی پشتگیری له‌و یاریزانه ده‌كات و به یاریزانێكی خاوه‌ن كه‌سایه‌تی به‌رز وه‌سف ده‌كات.