بێنیتێز لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوهكانی بۆ كلاسیكۆ ئاشكرا كرد
K24 ـ ژووری ههواڵ
بێنیتیز لیست یاریزانە بانگهێشتکراوەکان بۆ کلاسیکۆ ئاشکراکرد و ناڤاس و کارڤاخال و مارسیلۆ بۆ کلاسیکۆ ئامادەن.
دوای ئەوەی رافا بێنێتێز پێکھاتەی کۆتایی یانەی ریال مەدریدی راگەیاند بەرامبەر بە بارسێلۆنا ھەریەک لە ئاربیلوا، ناچۆ و چیرچیڤی دوور خستەوە، ئەویش بەھۆی بانگھێشت کردنی ناڤاسی گۆڵپارێز و مارسیلۆی باڵی چەپی بەرگریکاران و کارڤاخالی باڵی راست.
بە دوورخستنەوەی ناچۆ ئەگەری بەشداری کردنی مارسیلۆ بە شێوەیەکی سەرەکی یهكلایی بووهتهوه، بەڵام تا ئێستا نازانرێ لە باڵی راستی مێرینگی بێنێتێز پشت بە دانێلۆی بەرازیلی دەبەستێت یاخود کارڤاخالی تازە گەڕاوە لە پێکان.
ھەرچەندە پێش چەند رۆژێک چاکبوونەوەی ناڤاس و بنزێما راگەیانراوە، بەڵام ھێشتا گۆمان دەکرێت بتوانن بە شێوەی سەرەکی بەشداریی لە یارییەکە بکەن.
پێكهاتهی پێشبینكراوی یانهی ڕیال مهدرید بهپێی ڕۆژنامهی ASـی نزیك له یانهی شاهانه، بهم شێوهیهی خوارهوهیه:
ناڤاس، دانێلۆ، ڤاران، ڕامۆس، مارسێلۆ، کاسمێرۆ، کرۆس، مۆدرێچ، جەیمس، بەیل، ڕۆناڵدۆ.
بڕیاروایه ئهمشهو له كلاسیكۆی ئیسپانیا و له یاریگهی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له كات 8:15 خولهك ههردوو یانهی ڕیال مهدرید و بهرشلۆنه به یهك بگهن، یانهی بارسا به 27 خاڵ لوتكهی خولهكهی گرتووه، یانهی ڕیال مهدریدیش به 24 خاڵ له پلهی دووهم دێت.