سه‌ربازێكى ئيسرائيل په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه ده‌كات
K24 – ته‌لئه‌بيب:
به‌رپرسێكى ئه‌منيى ئيسرائيل، بڵاويكرده‌وه، سه‌ربازێكى ئيسرائيلى چووه‌ته ناو داعش.
ئيسرائيل، پێشتر رايگه‌ياندبوو، به ده‌يان كه‌سى به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌بى ئيسرائيل، ئه‌و وڵاته‌يان به‌جێهێشتووه و په‌يوه‌ندييان به ريزى چه‌كدارانى داعشه‌وه كردووه له عێراق و سووريادا.
حكومه‌تى ته‌لئه‌بيب، نيگه‌رانى خۆى له‌وه ده‌ربڕيوه، له داهاتوودا ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئيسرائيل، ئه‌وا؛ ده‌بنه هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جدى له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته.
عه‌ره‌بنه‌ژاده‌كان له سه‌دا 20ى دانيشتوانى ئيسرائيل پێكده‌هێنن و زۆرينه‌يان له خزمه‌تى سه‌ربازى به‌خشراوون و ژماره‌يه‌كى كه‌ميان به شێوه‌يه‌كى خۆبه‌خشانه په‌يوه‌ندييان به ريزه‌كانى سووپاى ئه‌و وڵاته‌وه كردووه.
ماڵپه‌ڕى واڵانيوزى عيبرى، بڵاويكردووه‌ته‌وه، يه‌كێك له سه‌ربازه‌كانى سووپا كه به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌ب بووه، له ليواى جه‌فعاتى پياده، كه له ناوچه‌كانى كه‌رتى غه‌ززه ئه‌ركه‌كانى راده‌په‌ڕێنێت، ريزى سوپاى به‌جێهێشتووه و په‌يوه‌نديكردووه به داعشه‌وه.
ماڵپه‌ڕه‌كه روونيشيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه پێشتر له كانوونى دووه‌مى 2014دا له خزمه‌تى سه‌ربازى به‌خشراوه.
به‌رپرسێكى ئه‌منى ئيسرائيل، بۆ رۆيته‌رز باسى له‌وه‌كردووه، ئه‌وان ئاگادارى ئه‌و رووداوه‌ن، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بووه هيچ زانيارييه‌كى زۆرتر بخاته‌ڕوو.
نيگه‌رانييه‌كانى ئيسرائيل زياتر بوونه به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى له ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا، ژماره‌يه‌ك چه‌كدار كه به عيبرى ده‌دووان هه‌ڕه‌شه‌يان له ئيسرائيل كردوو و خۆيان وه‌ك چه‌كدارى رێكخراوى داعش ناساند.