ژاپۆن ده‌یه‌وێ كونسوڵخانه‌یه‌كی گشتیی له هەرێمی كوردستان بكاته‌وه
K24- هەولێر/ گۆران شاخەوان
ئه‌و دره‌خته‌ی به سیمبولی هاور‌ێتی و ئاشته‌وایی لای ژاپۆنییه‌كان ناسراوه بووه هۆكاری دووپاتكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ژاپۆن. نوێنه‌ری باڵیۆزی ژاپۆنیش له عیراق ده‌ڵێ وڵاتەکەی ده‌یه‌وێ كونسوڵخانه‌یه‌كی گشتیی له هەرێمی كوردستان بكاته‌وه.
دره‌ختی ساكورا، سیمبولی ژاپۆنییه‌كانە کە شانازیی پێوه‌ده‌كه‌ن ئه‌وان هه‌ركاتێك بیانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتێكی دیكه پته‌وتر بكه‌ن، ساكورا ده‌كه‌نه هاوسه‌فه‌ری خۆیان.