ئه‌نجامی تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنس لیگ ببینه
k24 ـ ژووری هه‌واڵ
تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنس لیگ ڕاكێشرا، چه‌ندان یاریی لوتكه و ئاگرینیشی له خۆگرتووه، جارێكی دیكه تیپه‌كه‌ی مۆرینهۆ ڕووبه‌ڕووی یانه پاریسیه‌كه ده‌بێته‌وه، هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و ئارسناڵیش له هه‌مان قۆناخ به یه‌ك ده‌گه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 14 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، له شاری نیۆنی سویسرا تیروپشكی قۆناخی 16ـی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا به ئاماده‌بوونی چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی ناسراوی جیهان، ئه‌نجانی تیروپشكه‌كه‌یش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بوو.
یوڤێنتووس ئیتاڵیا ـ بایرن میونشن ئه‌ڵمانیا
ڕۆما ئیتاڵیا ـ ڕیال مه‌درید ئیسپانیا
ئارسناڵ ئینگلته‌را ـ بارسێلۆنا ئیسپانیا
جینت به‌لژیكا ـ ڤۆڵفسبورگ ئه‌ڵمانیا
ئایندهۆڤن هۆڵه‌ندا ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ئیسپانیا
به‌نفیكا پورتوگال ـ زینت ڕووسیا
دینامۆ كێیڤ ئۆكراین ـ مانچسته‌ر سیتی ئینگلته‌را
پاریس سان جێرمان فه‌ره‌نسا ـ چێڵسی ئینگلته‌را
بڕیاره یارییه‌كانی قۆناخی 16ـی چامپیۆنس لیگ له ڕۆژانی 16 و 17ـی شووباتی ساڵی دادێ. یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌یش له ڕۆژانی 23 و 24ـی هه‌مان مانگ ده‌كرێن.