باشترین پێكهاته‌ی چامپیۆنس لیگ دیاریی كرا
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
دوای گه‌یشتنی یانه‌كانی به قۆناخی 16ـی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا، باشترین پێكهاته‌ی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان دیاریی كرا، نه لیۆنێل مێسی و نه هیچ یاریزانێكی یانه‌ی بارسێلۆنا له پێكهاته‌كه‌دا نا‌بینرێن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 16 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا باشترین پێكهاته‌ی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی له‌سه‌ر ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی (یوفا) بڵاو كرده‌وه، یانه‌كانی بایرن میونشن و پاریس سان جێرمان هه‌ریه‌كه‌یان و به 2 یاریزان له پێكهاته‌كه‌دا به‌شدارن.
ئه‌مه‌یش پێكهاته‌كه‌یه:
گۆڵپارێز: (تراپ ـ پاریس سان جێرمان).
به‌رگریكار: ئالابا ـ بایرن میونشن، گۆدین ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، تیاگۆ سیلڤا ـ پاریس سان جێرمان، بارزاگلی ـ یوڤێنتووس.
ناوه‌ڕاستكار: ره‌حیم ستێرلینگ ـ مانچسته‌ر سیتی، ویلیان ـ چێڵسی، سڤێن كومس ـ جینت.
هێرشبه‌ر: كریستیانۆ ـ ریال مه‌درید، موله‌ر ـ بایرن میونشن، هاڵك ـ زینت
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپای ناسراو به (یوفا) له دوای كۆتایی هاتنی هه‌ر هه‌فته و قۆناخێك له چامپیۆنس لیگ باشترین پێكهاته دیاریی ده‌كات.