بزانه رامۆس چی به پیكێ ده‌ڵێت؟
k24 ـ ژووری هه‌واڵ
دوای ئه‌وه‌ی پیكێ له‌گه‌ڵ ده‌نگۆی ده‌ركردنی یانه‌ی ڕیال مه‌درید له جامی شای ئیسپانیا ڕاسته‌وخۆ له تویته‌ر گاڵته‌ی به یانه‌ی شاهانه كرد، ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی پیكێ نیگه‌رانییه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه، هه‌ر زوو كاپتنه‌كه‌ی یانه‌ی ڕیالی هێنایه ده‌نگ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 14 دیسه‌مبه‌ری 2015، ڕۆژنامه‌ی Marca لێدوانه‌كانی سێرجیۆ ڕامۆس كاپتنی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی بڵاو كرده‌وه كاتێك داوا له جیرارد پیكێ ده‌كات ڕێزی یانه‌ی شاهانه بگرێت.
رامۆس ده‌ڵێت: "پێویسته پیكێ له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ورد بێته‌وه و به هه‌ستیارییه‌وه بدوێت، كارێكی هه‌ڵه ده‌كات ئه‌گه‌ر بێرێزی به یانه‌ی ریال مه‌درید بكات، چونكه كاریگه‌رییه‌كی خراپ له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیسپانیا دروست ده‌كات.
رامۆس داوا له پیكێ ده‌كات ببێته هه‌وێنی یه‌كڕیزی یاریزانانی ئیسپانیا كه زۆرینه‌ی یاریزانانی بارسا و ریال پێك دێنن، له‌مباره‌یه‌وه ده‌شڵێت: "پێویسته هه‌موومان ستایشی چاڤی، ئینیێستا و كاسیاس بكه‌ین كه له ڕابردوو كاریگه‌رییه‌كی زۆریان له‌سه‌ر یه‌كڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا هه‌بووه.
رامۆس هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه پیكێ به هاوڕێیه‌كی نزیكی خۆی ده‌زانێت و به یاریزانێكی ئاستبه‌رز و گرینگی له هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیایش هه‌ژمار ده‌كات.
دوای بردنه‌وه‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌درید له یانه‌ی كادیز له جامی شای ئیسپانیا، یانه دۆڕاوه‌كه سكاڵای له دژی یانه‌ی شاهانه له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا تۆمار كرد، به‌هۆی یاریی پێكردنی دینس چیرشیف كه پێشتر 3 كارتی زه‌رده‌ی هه‌بووه. دواتر دادگه‌ی وه‌رزشی بریاری ده‌ركردنی یانه‌ی شاهانه‌ی له جامی شای ئیسپانیادا و ئه‌وكاتیش جیرارد پیكێ خۆشحاڵی خۆی به ده‌ركردنی یانه‌ی ڕیال مه‌درید پیشاندا.